کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای نۆ ساڵ هاوسەرگیری لە گەڵ جۆرجینا ڕۆدریگێز کرد
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای نۆ ساڵ هاوسەرگیری لە گەڵ جۆرجینا ڕۆدریگێز کرد
کە هاوبەشی ژیانی و دایکی دوو منداڵە لە پێنج منداڵەکەی ڕۆناڵدۆ نەک هەر ئەڵقەیەکی ئەڵماسی بەبەهای 3.7 ملیۆن پاوەند بە جۆرجینا بەخشی، بەڵکو زیاتر لە 270 هەزار پاوەندی وەک دیاری دیکەیپێبەخشی
جۆرجینا ڕۆدریگێز لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا دەستگیرانی خۆی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ڕاگەیاند بەبڵاوکردنەوەی وێنەی ئەڵقە ئەڵماسەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و نووسیبووی: بەڵێ منقەبوڵی دەکەم، لەم ژیانەدا و لە هەموو ژیانمدا
وەک ڕۆژنامەی سەن بڵاویکردەوە ڕۆناڵدۆ ئۆتۆمبێلێکی پۆرشە تایکۆنی کارەبایی سپی بە بەهای 78 هەزارو 250 پاوەند بە جۆرجینا بەخشیوە کاتژمێرێکی ئۆدێمارس پیگێت بە بەهای 53 هەزار پاوەند وکاتژمێرێکی دیکەی لوکس پاتێک فیلیپی بە بەهای 42 هەزار پاوەند
سەرچاوەیەکی نزیک لەو دوو هاوسەرە بە ڕۆژنامەی زە سەنی ڕاگەیاند
ڕۆناڵدۆ ماوەیەکی زۆرە پلانی ئەم کارەی داڕشتووە و ویستویەتی ئەو ساتەوەختەی پێشنیاریهاوسەرگیری دەکات بەڕاستی تایبەت بێت بۆ خۆشەویستەکەی ژیانی ئەو دەیزانی جۆرجینا زۆر حەزی لەئۆتۆمبێلە بەتایبەت ئۆتۆمبێلی کارەبایی بۆیە ئۆتۆمبێلێکی پۆرشەی بۆ کڕی چونکە زۆر حەزی لەئۆتۆمبێلی لوکسە هەروەها دەیزانی جۆرجینا کاتژمێری لوکسی خۆشدەوێت بۆیە بە وریاییەوە دوومۆدێلی تایبەتی لە پاتێک فیلیپ و ئاودیمارس پیگێتی بەوریاییەوە بۆ هەڵبژارد ئەوەی دڵخۆشی بکات