ئەم دۆخە خەڵک دەگەڕێنێتەوە سەر شەقام و ڕەنگە ئەمجارە شتەکان جیاواز بن و ئێران بەتەواوەتی لەناوبچێت
ئەم دۆخە خەڵک دەگەڕێنێتەوە سەر شەقام و ڕەنگە ئەمجارە شتەکان جیاواز بن و ئێران بەتەواوەتی لەناوبچێت
بەرپرسێکی باڵای ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی هۆشداری دا کەگەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیئێران وە
ئەم دۆخە خەڵک دەگەڕێنێتەوە سەر شەقام و ڕەنگە ئەمجارە شتەکان جیاواز بن و ئێران بەتەواوەتی لەناوبچێت
حکومەتی ئێران لە ئێستادا نە توانای دارایی هەیە و نە توانای سەربازی تاوەکو بەرگەی دووبارە بنەوەی گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بگرێت
ئەم سزایانە تەنانەت لە شەڕ وێرانکەرترن ئاماژەی بەوەشکرد ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیداوای لە نووسینگەی سەرۆکایەتی کردووە، ڕێگەیەک بدۆزێتەوە بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان پێشئەوەی کارلەکار بترازێت
ڕۆژنامەی فەینانشناڵ تایمز ڕایگەیاند وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، بریتانیا و فەڕەنسا لە نامەیەکدا بۆئەنجومەنی ئاسایش و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییان داوە ئەگەر ئێراننەگەڕێتەوە ناو دانوستانەکانی تایبەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی
بە پێی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ساڵی 2015 پەسند کراوە
لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1، لە ئەگەری پابەندنەبوونی ئێران بە ڕێککەوتننامەیئەتۆمی سەرپشکن بە چالاککردنەوەی هەموو ئەو گەمارۆ نێودەوڵەتییانەی دوای ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیلەسەر ئێران هەڵگیرابوون بگەڕێننەوە سەری بەبێ هیچ مەرجێک