ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

‎قورئان پەیامێک بۆ عەرەب یان گەلانی جیهان

‎قورئان پەیامێک بۆ عەرەب یان گەلانی جیهان
عادل مەریوانی

ئیسلام لە جوگرافیادا ( ئەمە چی خودایەکە وا خێڵێکی بیابانی پەراوێزی ئەم جیهانەی بۆ خۆی هەڵبژاردووە )

ئیسلام لە جوگرافیادا ( ئەمە چی خودایەکە وا خێڵێکی بیابانی پەراوێزی ئەم جیهانەی بۆ خۆی هەڵبژاردووە ) لە ڕابوردو بۆئێستا لە ئەلفەوە تا یای ئەو کتێبەی ناوی قورئانە بە چڕو پڕی قسەی خۆمان لە سەر کردووە ، تەنانەت هەندێ لە ڕەخنە گرە ئیسلامیەکان ناویان ناوە کتێبی تاڵانی ، یان کتێبێکی سێگۆشەی سکس و خوێن و تاڵانی. ئەم کتێبە پاش 117 ساڵ دوای مردنی محمد نوسراوەتەوە و تەنانەت ئێستاش عەرەب پیتی ( گ و ، چ و ، ژ ) یان نیە و لە سەردەمی قورئانیشدا بە هۆی نەبوونی پیتە ( بزەێنەکانەوە ) دەنگدارەکانەوە گەورەترینی کێشە ڕوبەڕوی نوسەرانی قورئان بوەتەوەو ئێستاش پیتی بزوێنیان نیە ، قورئان بە شێوەی زارەکی گەیەندراوە و لەو سەردەمەدا نوسین بە شێوازی عەرەبی نەبووە کاتێک دەڵێن زمانی عەرەبی دەوڵەمەندە هۆکارەکەی قورئان نەبووە چوونکە قورئان بە نوسین نەهاتوە ، بەڵام نوسەرانی قورئان بۆ تۆمارکردنی ئەو دەقانە تەواو سودیان لەزمانی گەلانی جیهان بینیوە و بە ئێستاشەوە شتێک نیە بەناوی زمانی عەرەبی پەتی ، ئەو هەموو شەدەو سکون و فەتحەیان داهێناوە بۆ ئەوەی بڵێن زمانی قورئان موعجیزەیە ، ناو قورئان پڕیە لە وشەی زمانی بێگانە بەتایبەت سریانی کە خودی قوران وشەیەکی سریانیە ، و لە ڕابوردوو هەموو ئەو وشانەمان ئاماژە پێداوەو بە شێکی زۆری ڕەخنە گرە عەرەبەکان خۆیان دەڵێن قورئان لە سەدا هەشتای سریانیە . من لەم بابەتەدا نامەوێت لە سەر زمان و ڕێنوسی قورئان قسە بکەم ، دەمەوێت بزانین بە پێی دەقەکانی قورئان ئەم ئایینە جیهانیە یان تەنیا بۆ نیمچە دورگەیەکی وشک هەڵاتوی سوتێنەر هاتوە یان بۆ گشت گەلانی جیهان . تێکستەکانی قورئان خۆیان ئەو ڕاستیە جەخت لێدەکەنەوە دەیسەلمێنن کە قورئان تەنیا پەیامێکە بۆ نیمچە دوورگەی عەرەب .ئایینی ئیسلام هاوشێوەی ئایینەکانی تری جیهان لە ماوەیەکی مێژوویدا لە نیمچە دوورگەی عەرەبدا سەری هەڵداوە و زیاتر لە دەیان ئایەت لە خودی قورئاندا هاتوە کە محمد تەنیا پەیامهێنەری عەرەبەو ئیسلامیش ئایینی تایبەتی عەرەبە . ئایەتەکان خۆیان جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە هەر گەلێک پەیامنێری خۆیمان بۆ ناردووە ، ئەوە هیچ دروستیەکی تێدا نیە کە چەند ووشەیەکی وەکو ( عالمین ) لە کۆتایی ئایەتەکاندا هاتوە ئیتربیکەینە بەڵگە کە گوایا بۆ جیهان هاتوە و ، وشەی عالەمین واتا گشت دانیشتوانی جیهان ، یان گشت جیهان . بائایەتە خۆش ئاهەنگەکانی قورئان خۆیان ئەو ڕاستیەمان بۆ ڕوونبکەنەوە : • ئایەتی 4 ابراهیم دەڵێت ( ۆم٠Žا أ٠Žر٠’س٠Žل٠’ن٠Žا م٠ن٠’ ر٠Žس٠ول٠ إ٠ل٠‘٠Žا ب٠ل٠س٠Žان٠ ق٠Žو٠’م٠ه٠ ل٠ی٠ب٠Žی٠‘٠ن٠Ž ڵه٠م٠’ – ف٠Žی٠چ٠ل٠‘٠ الل٠‘٠Žه٠ م٠Žن٠’ ێش٠Žا‌و٠ ۆێه٠’د٠ی م٠Žن٠’ ێش٠Žا‌و٠ š ۆه٠ۆ ال٠’ع٠Žز٠یز٠ ال٠’ح٠Žک٠یم٠) هیچ پەیامبەرێکمان نەناردووە جگە لە وەی بە زمانی خێڵەکەی نەبێت نەبێ . ئەوە ئایەتی قورئانەو جەخت دەکاتەوە هیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە بە زمانی خێڵەکەی نەبوبێ ، لە سەردەمی محمد دا دانیشتوانی سەر زەوی لانی کەمی 200 بۆ 220 ملیۆن کەس بووە با گریمانەی ئەوەش بکەین و زیادی کەین بۆ 500 ملیۆن کەس چوونکە ڕاستی داتایەکی دروستی ئەو سەردەمە لەبەردەستدا نیە بەڵام هەموو گریمانەکان نزیکن لەو ڕێژەیە ، ساڵی 1800 ڕێژەی دانیشتوانی سەرزەوی بە داتایەکی دروست گەشتوەتە یەک ملیارد کەس ، ئەی 124 هەزا پێغەمبەر بۆ کێ هاتووە تەواوی دانیشتوانی سەرزەوی لەوکاتەدا لە ساڵی 600 کاندا ئەم ڕێژەیە بوبێ 200 بۆ 300 ملیۆن کەس بووە ، پێغەمبەر ئیبراهیم بە سیفەتی ئەوەی یەکەم پەیامبەر بووە ڕەنگە تەنیا پەیامبەری خۆی بوبێ ، ئیتر 124 هەزار پێغەمبەر بۆ کام گەل و بۆ کام خەڵک هاتوە . ئینجا لەو سەردەمەدا گەلیش نەبووە هەر خێڵ و تیرە کە لە قورئاندا بە قەوم هاتوە هەبووە . زمخشری دەڵێت ( بۆیە قورئان بە عەرەبی هاتوە تا عەرەب تێبگەن یان ئاقڵ ببن ) بەڵام ئەمە بیانوە بۆ سەپاندنی بەسەر گەلانی تردا بێ بنەمایە ، قورئان لە سەردەمی ئەمەویەکانی دوای خولەفای ڕاشیدیندا داڕێژراوەتەوە و هەندێ دەستەواژەی وەکو نەتەوە و ( امە ) و ( عالمین ) ی تێ ئاخێنراوە چوونکە ئیسلام لەو سەردەمانەدا بە تەواوی کەوتوەتە پەلهاویشتن بە زەبری شمشێر بۆ سەپاندنی بە سەر گەلانی تردا . ابن وراق نوسەری کتێبی بۆچی موسڵمان نیم دەڵێت : قورئانێک لە مۆزەخانەی میسر هەبووە کە کۆنترین قورئان بووە و زۆر جیاواز بووە لەمەی کە ئێستا بەدەستی موسڵمانانەوەیە زۆر هەوڵماندا بیبینین بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە ڕێگەی نەداو قورئانەکەیان شاردەوە . • عەلامەی تەباتەبایی لە تەفسیرەکەیدا دەڵێت : ( لیسانی قەوم واتا هیچ پەیامبەرێکمان نەناردووە ئەگەر بە زمانی قەومەکەی نەبێت تا بتوانن لە ئەحکام و ڕێسای ئایینەکە تێبگەن ) بەڵام ئێستا دەیسەپێنن بە سەر کابرایەکی چینیدا چۆن تێبگات ئەوان بە سەرو خواریش دەنوسن ? ئەوا ئێمەی کورد بە حکومی داگیر کاری و نزیکی جوگرافیەوە و ئینجا خەڵکانێکی وەکو مەلای کۆیلە سەپێنراوە بەسەرماندا ئەی ئەو وڵاتە دوورانە چی ? لە ئایەتی 193 و 195 سورەتی شعرا دا هاتوە ( ن٠Žز٠Žڵ ب٠ه٠ الر٠‘٠وح٠ ال٠’أ٠Žم٠ین٠ ع٠Žڵی٠° ق٠Žل٠’ب٠ک٠Ž ل٠ت٠Žک٠ون٠Ž م٠ن٠Ž ال٠’م٠ن٠’ژ٠ڕین٠Ž ب٠ل٠س٠Žان٠ ع٠Žر٠Žب٠ی٠‘٠ م٠ب٠ین٠ ) ئەم ئایەتەش هەر جەخت دەکاتەوە کە بە هۆی جوبرەئیلەوە و بە زمانی پاراوی عەرەبی بۆ تۆ نێردراوە . • هاوکات لە سورەتی یوسف ئایەتی 2 دا دەڵێت ( إ٠ن٠‘٠Žا أ٠Žن٠’ز٠Žل٠’ن٠Žاه٠ ق٠ر٠’ێ‌ن٠‹ا ع٠Žر٠Žب٠ی٠‘٠‹ا ڵع٠Žل٠‘٠Žک٠م٠’ ت٠Žع٠’ق٠ل٠ون٠Ž) ئێمە قورئانمان بە عەرەبی دا بەزاند تا ئاقڵ ببن . ئەو ئایەتانە تەواو دروستن لەو باسەدا و جەختیش دەکەنەوە کە تەنیا بۆ عەرەبەو بە تایبەتیش بۆ ئەوەی ئاقڵیان بکات . لە سورەتی فصلت ئایەتی 44 دا دەڵێت : ( ۆڵو٠’ ج٠Žع٠Žل٠’ن٠Žاه٠ ق٠ر٠’ێ‌ن٠‹ا أ٠Žع٠’ج٠Žم٠ی٠‘٠‹ا ڵق٠Žال٠وا ڵو٠’ڵا ف٠ص٠‘٠ڵت٠’ ێ‌ێات٠ه٠ – أ٠Žأ٠Žع٠’ج٠Žم٠ی٠‘٠Œ ۆع٠Žر٠Žب٠ی٠‘٠Œ — ق٠ل٠’ ه٠ۆ ل٠ل٠‘٠Žژ٠ین٠Ž ێ‌م٠Žن٠وا ه٠د٠‹ی ۆش٠ف٠Žا‌و٠Œ – ۆال٠‘٠Žژ٠ین٠Ž ڵا ی٠ۆ٠’م٠ن٠ون٠Ž ف٠ی ێ‌ژ٠Žان٠ه٠م٠’ ۆق٠’ر٠Œ ۆه٠ۆ ع٠Žڵی٠’ه٠م٠’ ع٠Žم٠‹ی š أ٠وڵ٠°ئ٠ک٠Ž ی٠ن٠Žاد٠Žو٠’ن٠Ž م٠ن٠’ م٠Žک٠Žان٠ ب٠Žع٠ید٠ ) ئەگەر ئەم قورئانەمان بە زمانی عەجەمی بناردایە ئەوا بێشک دەیان وت ئایەتەکان ڕونن نین و چۆ دەبێت پەیامبەر عەرەب بێت و ئایەتەکان عەجەمی . بەڵام ئەی چۆن ئەم پەیامە بۆ گەلانی تر ڕوون دەبێت و ڕەواشبێت لە کاتێکدا پەیامبەرەکە و ئایەتەکانیش عەرەبین . لە سورەتی شوری ئایەتی 7 دا دەڵێت : ( ۆک٠Žژ٠Ž٠°ل٠ک٠Ž أ٠Žو٠’ح٠Žی٠’ن٠Žا إ٠ڵی٠’ک٠Ž ق٠ر٠’ێ‌ن٠‹ا ع٠Žر٠Žب٠ی٠‘٠‹ا ل٠ت٠ن٠’ژ٠ر٠Ž أ٠م٠‘٠Ž ال٠’ق٠ر٠Žی٠° ۆم٠Žن٠’ ح٠Žو٠’ڵه٠Žا ۆت٠ن٠’ژ٠ر٠Ž ێو٠’م٠Ž ال٠’ج٠Žم٠’ع٠) هەروەها قورئانێکمان بە عەرەبی بۆ وەحی کردی ام قری دایکی گوندەکانی دەوروبەری واتا ( مەککەی ) ئێستا مەککەو دەوروبەری هۆشیار بکەیتەوە ، ئەم ئایەتە هیچ بیانو و پاساوێک هەڵناگرێت کە ئایینی ئیسلام تەنیا بۆ ام القری و دەوروبەرەکەیەتی ، ئەم ئایەتەم زۆرلاگرنگ بوو چوونکە جیا لە ئایەتەکانی تر بەڕوونی و بە عەرەبیەکی موبین جەخت لە ناوچەیی بوون یان تایبەت بوونی ئیسلام بە ناوچەی جوگرافی نیمچە دوورگەی عەرەبەوە دەکاتەوە . ام القری واتە دڵی ئایینی ئیسلام و حولها واتا دەوروبەری ، کاتێک من دەڵێم سلێمانی و دەوروبەری ئەوا هەولێرو کەرکوک ناگرێتەوە ، کەواتا بەڕوونی ئایینی ئیسلام بۆ ئەو گوندە کە مەککەی ئێستایە هاتوە . ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە ئایەتەکانی قورئان بە ڕوونی جەخت دەکەنەوە لە ناوچەیی بوون و عەرەبی بوونی ئایینی ئیسلام هاوکات جەختیش لەوە دەکەنەوە کە بۆ هەرگەلێک پەیامبەرێکمان ناردووە . ئەوە ڕوونە کە بە پێی ئایەتەکانی قورئان هەرگەلێک پەیامبەری خۆی بۆ هاتوە و هیچ یەک لەو پەیامبەرانە بۆ جیهان بە گشتی نەهاتون جگە لە گەلەکانی خۆیان ، ئێ خێرە ئێستا دێن ئایینێکی هەزار اڵەی بیابان دێنن و دەی سەپێنن بەسەر گەلانی جیهاندا کە کتێبیی ئایینەکە بەڕاشکاوی دەڵێت بۆ هەرگەلێک پەیامبەرێک هاتوە . دەڵێن ئێوە لێی تێناگەن ئاخر لەوە ڕوون و ڕاشکاوتر لە هەردوو سورەتی نحل ئایەتی 36 ( ۆڵق٠Žد٠’ ب٠Žع٠Žپ٠’ن٠Žا ف٠ی ک٠ل٠‘٠ أ٠م٠‘٠Žە٠ ر٠Žس٠ول٠‹ا ) و لە سورەتی یونس ئایەتی 47 دا تەواو جەخت دەکاتەوە ( ۆل٠ک٠ل٠‘٠ أ٠م٠‘٠Žە٠ ر٠Žس٠ول٠Œ – ف٠Žإ٠ژ٠Žا ج٠Žا‌و٠Ž ر٠Žس٠ول٠ه٠م٠’ ق٠چ٠ێ ب٠Žی٠’ن٠Žه٠م٠’ ب٠ال٠’ق٠س٠’گ٠ ۆه٠م٠’ ڵا ی٠ڤ٠’ڵم٠ون٠Ž) بۆ هەرگەلێک پەیامبەرێکمان ڕەوانە کردووە . بە پێی ئەم ئایەتانە کە بۆ هەر گەلێک پەیامبەرێک هاتبێ ڕەوایەتی لە کوێدا یە خوا ئەو گەلانەی تری پەراوێز خستوە و پەیام و ئایینی گەلێکی تریان بە سەردا دەسەپێنێت . ئێستا نزیکەی 300 گەلی جودا جودا لە جیهاندا هەیە ئەی پەیامبەری ئەوانە کوا ? لە ڕاستیدا ئەم بابەتەی ناوچەیی بوونی ئیسلام تەنانەت بە موفە سیرەکانیش پینە نەکراوە و خۆیان لێ بواردووە ، هەر بە هەوەس ئەو لەویەت و ئەفزەڵیەتیان داوەتە پێغەمبەرێکی بیابان نشین . با لە گۆشە نیگایەکی ترەوە سەیری ناوچەیی بوونی ئایینی ئیسلام بکەین ، جگە لەوەی کە ڕوون و ئاشکرا ئایەتەکان خۆیان ڕاشکاوانە جەختی لێدەکەنەوە ، هەرچەند چەندین ئایەتی تر هەیە من نەمویست بۆی بگەڕێم کە زیاترعەرەب بوونی ئیسلام دەسەلمێنێت .ئێستاش لای کوردی موسڵمان وشەی عالەمین بە جیهان گشتی تێدەگەن وەکو ( رب العالمین ) بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە مانای ئەو جیهانە فراوانە کە ئەوان لە خەیاڵیاندایە نادات ، ئەگەر هاتو ئەو مانایەشیدا دیسان موسڵمان هەر لە نوشوستدان لە بەر ئەوەی چەندین ئایەت بۆ یەهودیەکان هاتوە کە گەلی هەڵبژاردەی جیهانن کەواتا لە دیدی اللە و ئایینەکەیەوە هێشتان یەهودیەکان پێشەنگترو لە پێشترن و سەروەری جیهانن بە ئیسلامیشەوە . موشلمانان لەم دووڕیانەدا دەبێ یەکیان هەڵبژێرن و قبوڵی بکەن بە ناچاری چوونکە نەک ڕێگای سێهەم تولە ڕێیەکی شیان نیە لێی دەرباز بن . • زیاتر لە پێنج ئایەت لە قورئانددا هاتوە کە ئەفزەڵیەتی یەهود بە سەر سەرجەم گەلانی جیهاندا دەسەپێنێت ئیتر بەڵام تا ئێستا لە هیچ جێگایەک ئێمە گویچ بیستی ئەو ئایەتانە نەبووین ، هەمیشە هەوڵدراوە بشاردرێنەوە ، ئەمانە ئایەتن و قسەی ئەو اللە یەن کە بە شمشێر دەیانەوێت بیسەپێنن بەسەر جیهاندا و هیچ موسڵمانێک ناتوانێ نکولی لێبکات . سورەتی بەقرە ئایەتی 47 دەڵێت : ( ێا ب٠Žن٠ی إ٠س٠’ر٠Žائ٠یڵ اژ٠’ک٠ر٠وا ن٠ع٠’م٠Žت٠ێ ال٠‘٠Žت٠ی أ٠Žن٠’ع٠Žم٠’ت٠ ع٠Žڵی٠’ک٠م٠’ ۆأ٠Žن٠‘٠ی ف٠Žچ٠‘٠Žل٠’ت٠ک٠م٠’ ع٠Žڵی ال٠’ع٠Žاڵم٠ین٠Ž ) ئەی بەنی ئیسرائیل یادی نیعمەتەکانم بکەنەوە کە ڕژاندم بە سەرتانا وە فەزڵی ئێوەم داوە بەسەر جیهانیاندا . • دیسان لە سورەتی بقرە ئایەتی 122 دا هەمان قسە دووبارەدەکاتەوە : ( ێا ب٠Žن٠ی إ٠س٠’ر٠Žائ٠یڵ اژ٠’ک٠ر٠وا ن٠ع٠’م٠Žت٠ێ ال٠‘٠Žت٠ی أ٠Žن٠’ع٠Žم٠’ت٠ ع٠Žڵی٠’ک٠م٠’ ۆأ٠Žن٠‘٠ی ف٠Žچ٠‘٠Žل٠’ت٠ک٠م٠’ ع٠Žڵی ال٠’ع٠Žاڵم٠ین٠Ž) لە سورەتی جاسیە ئایەتی 16 دا دەڵێت : ( ۆڵق٠Žد٠’ ێ‌ت٠Žی٠’ن٠Žا ب٠Žن٠ی إ٠س٠’ر٠Žائ٠یڵ ال٠’ک٠ت٠Žاب٠Ž ۆال٠’ح٠ک٠’م٠Ž ۆالن٠‘٠ب٠و٠‘٠Žە٠Ž ۆر٠Žز٠Žق٠’ن٠Žاه٠م٠’ م٠ن٠Ž الگ٠‘٠Žی٠‘٠ب٠Žات٠ ۆف٠Žچ٠‘٠Žل٠’ن٠Žاه٠م٠’ ع٠Žڵی ال٠’ع٠Žاڵم٠ین٠Ž ) بەڕاستی ئێمە فەرمانڕەوای و پەیامبەرو کتێبی ئاسمانیمان بە بەنی ئیسرائیل بەخشی و فەزڵماندان بەسەر جیهانیاندا . • لە سورەتی مائدە ئایەتی 20 دا دەڵێت : ( ۆإ٠ژ٠’ ق٠Žاڵ م٠وس٠Žی٠° ل٠ق٠Žو٠’م٠ه٠ ێا ق٠Žو٠’م٠ اژ٠’ک٠ر٠وا ن٠ع٠’م٠Žە٠Ž الل٠‘٠Žه٠ ع٠Žڵی٠’ک٠م٠’ إ٠ژ٠’ ج٠Žع٠Žڵ ف٠یک٠م٠’ أ٠Žن٠’ب٠ێا‌و٠Ž ۆج٠Žع٠Žڵک٠م٠’ م٠ل٠وک٠‹ا ۆێ‌ت٠Žاک٠م٠’ م٠Žا ڵم٠’ ی٠ۆ٠’ت٠ أ٠Žح٠Žد٠‹ا م٠ن٠Ž ال٠’ع٠Žاڵم٠ین٠Ž) هەروەها موسا بە قەومەکەی وت یادی نیعمەتی خودا بکەنەوە کە لە ناو ئێوەدا چەندین پەیامبەری هەڵبژارد و ئێوەی کردە پاشاو هەندێ شتی بە ئێوە بەخشی کە کەسی جیهانیەکانی تری نەداوە . • لە سورەتی دخان ئایەتی 32دا دەڵێت : ( ۆڵق٠Žد٠ اخ٠’ت٠Žر٠’ن٠Žاه٠م٠’ ع٠Žڵی٠° ع٠ل٠’م٠ ع٠Žڵی ال٠’ع٠Žاڵم٠ین٠Ž ) ئەوانمان هەڵبژارد بە هۆشیارترین لە سەر جیهانیان . جولەکەکان ئەم ئایەتە خۆش ئاهەنگانەیان بینیوە بۆیە خۆیان بە هەڵبژێردراوی خودا دەزانن ، ئەوە ئەو پەڕی دانپێنانی ئیسلامە بۆ یەهود . ئێستا هاو کێشەکە بەم جۆرەیە قبوڵی بکەین عالەمین واتای گشت جیهان بدات ئەبێ بەنی ئیسرائیل سەروەرو سەرداری گشت جیهان بن و ئیسلامیش ملکەچیان بێت ، ئەگەر ئەوەش پەسەند نەکەین کە عالەمین واتای گشت جیهان ناگەیەنێ ئێ لە بەر چی ئەم ئایینە بەسەر گەلانی تردا بە فشارو خوێن ڕشتن دەسەپێنرێت . وشەی عالەمین لە بەشێکی کۆتایی ئایەتەکاندا هاتوە و دەستو پێی تەنانەت موفەسیرەکانیشی بەستوە و هیچ دەرفەتی دەربازبونی بۆ نەهێشتوەنەتەوە ، ئەبێ جیهان بە هەموو ئایینەکانیەوەو عەرەب بەتایبەتی فەرمانڕەوایەتی و ڕێزوشکۆی یەهود لە سەرسەریان قبوڵ بکەن و یان ئەوەتا وشەی عالەمین ئەو مانایە نادات کە ئێستا ئیسلام گەراکان بەسەر خەڵک و گەلانیاندا سەپاندووە . سەیری پینەو پەڕۆی موفەسیرەکانی ئیسلام ، زمخشری لە تەفسیری ئایەتی 47 بقرە دا دەڵێت علی العالمین واتا : لە سەر کۆمەڵێک خەڵک نەک تەواوی جیهان هەروەکو اللە دەڵێت : بارکنا للعالمین ، لە وێدا بەرەکەتمان بەسەر بەشێکدا داباراند ( انبیا 71 ) عەرەبیش خۆیان دەڵێن : رایت عالما من الناس کە مەبەست لێی بەشێکی زۆرینەیە ، کاتێک دەڵێت رب العالمین واتا : بەشێکی زۆرینەتان یان ئەو هاو سەردەمیانە ، بە روونتر لە ئایەتی 20 سورەتی مائدە دا دەڵێت : ( وجعلکم مولکا واتاکم ما لم یوت احدا من العالمین ) ئەڵی ئەو موڵکەی کە بەئێوەی داوە بە کەسێکی تری جیهانی نەداوە . امام فخری ڕازی ئەوە بەلاواز دەزانێت و دەڵێت : مانای عالمین واتا فەزیلەت و ڕێزی ئەو سەردەمە بەسەر کەسانی هاو ڕۆژگارەکانیەوە ، واتا ئەو کەسانەی کە لە هەمان کات و سەردەمدا ژیاون ، وە درێژەی دەداتێ و دەڵێ‌ ئەو خەڵکە لەو سەردەمەدا هەبوون ، ئێستا نین و مردوون بۆیە نابنە عالمین . ئایینی ئیسلام لە نیمچە دوورگەی عەرەبدا : لە سواری حوشترەوە بۆ سواری فڕۆکە کەچی ئایەتێکی قورئان دەڵێت ئەگەر خوا بیەوێت با ڕادەگرێت تا کەشتیەکانتان لە ناوەڕاستی دەریا بچەقن . عالەمین واتای خەڵکی ئەو سەردەمە کە لە یەک کاتدا ژیابن لەو ناوچەیەدا ، گشتگیر کردنی عالمین بۆ تەواوی جیهان واتای فەرمانڕەوایەتی بەنی ئیسرائیلە بەسەر گەلانی جیهاندا کە موسڵمان و ئیسلام ئەبێ پەسەندی بکەن . بە پێی ئایەتەکانی قورئان بێت ئەگەر عالەمین وەکو کۆی بەشەریەت قبوڵ بکەین ئەوا دەشێ ئەوەش پەسەند بکەین کە بەنی ئیسرائیل هەڵبژێردراوی اللە بە سەر گەلانی جیهانەوە . لە ئایەتی 33 ال عمران دا هاتوە ( ) نوح و ابراهیم و وال عمران نیان هەڵبژارد لە سەردەمی خۆیاندا . تێدەگەین کە عالمین واتای هاو سەردەم دەکات نەک تا کۆتایی دنیا ، هەموو ئەو ئایەتانە جەخت دەکەنەوە کە عالمین هاو کات و هاو سەردەم دەگەیەنێت نەک کۆی دانیشتوانی جیهان یان گەلانی جیهان . • لە سورەتی قلم ئایەتی 52 دا دەڵێت : ( ۆم٠Žا ه٠ۆ إ٠ل٠‘٠Žا ژ٠ک٠’ر٠Œ ل٠ل٠’ع٠Žاڵم٠ین٠Ž ) تەنیا بیرخەرەوەیەکی هاو ڕۆژگارەکانیەت • لە سورەتی انبیا ئایەتی 107 دا دەڵێت : ( ۆم٠Žا أ٠Žر٠’س٠Žل٠’ن٠Žاک٠Ž إ٠ل٠‘٠Žا ر٠Žح٠’م٠Žە٠‹ ل٠ل٠’ع٠Žاڵم٠ین٠Ž ) ئێمە تۆمان وەکو ڕەحمەتێک بۆ هاو سەردەمەکانت نارد . • لە سورەتی فرقان ئایەتی 1 دا دەڵێت : ( ت٠Žب٠Žار٠Žک٠Ž ال٠‘٠Žژ٠ی ن٠Žز٠‘٠Žڵ ال٠’ف٠ر٠’ق٠Žان٠Ž ع٠Žڵی٠° ع٠Žب٠’د٠ه٠ ل٠ێک٠ون٠Ž ل٠ل٠’ع٠Žاڵم٠ین٠Ž ن٠Žژ٠یر٠‹ا ) بێگەردە ئەوەی کە قورئانی دابەزاند بۆ سەر بەندەی خۆی تا هاو سەردەمەکانی هۆشیار بکاتەوە . زمخشری بە پێچەوانەی گشت موفەسیرەکانەوە عالمین ئاوا تەفسیر دەکات کە بریتی لە جیهانی جن و جیهانی ئینسان . لە قورئاندا چەندین جار عالمین هاتوە ، موفەسیرەکانی قورئان ئەو وشەیە والێک دەدەنەوە کە گوایا بۆ هەموو جیهانە بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان لە هەڵەدان و بیریان چوە ئەگەر بۆ هەموو جیهان بێت ئەوا بەنی ئیسرائیل لە سەر هەقن بە خۆیان بڵێن گەلی هەڵبژێردراوی اللە ، موفەسیرەکان بە مەبەست مانای عالمین نیان شێواندووە و وا ناساندویانە کە مانای جیهان بە گشتی دەدات ، و چاویان لە ئایەتەکانی تر داخستوە کە بەنی ئیسرائیل دەکاتە هەڵبژاردە بەڵام ڕاستی ئەم وشەیە عالمین هیچ مانای گشت دانیشتوانی جیهان ناکات و باسی خەڵکێکی سەردەمی
خۆی دەکات لە ماوەیەکی دیاری کراودا .
 
تێبی:  ئه‌‌‌م نووسراو‌ه‌‌‌ بیڕووڕای نووسه‌‌‌ره‌‌‌، بیر و باوه‌‌‌ڕی ڕووداو ٢٤ نییه!
 
 

1 ساڵ و 4 مانگ و 23 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

‎قورئان پەیامێک بۆ عەرەب یان گەلانی جیهان

‎قورئان پەیامێک بۆ عەرەب یان گەلانی جیهان

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)