پێویسته ئیسرایل به‌رده‌وام بێت له له هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ڕژێمی ئێران
له ئێستادا هه‌وڵه‌کانی ڕۆژێمی ئێران، خواسته‌کانی ئه‌و ڕژێمه بۆ دروسترکردنی چه‌کی ناوه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر چیی شتێك که‌می کردبێ، به هۆی لاوازی له به‌رامبه‌ر به هێرشه‌کانی ئیسرایل و کوژرانی هه‌ندێک له شاره‌زایانی بواری ئه‌تۆمی و به‌رپرسی سه‌ربازیی ڕژێم، به‌لام ئه‌وه کۆتایی هاتنی مه‌ترسیه‌کان نییه بۆ سه‌ر ئیسرایل.
ڕاوه‌ستانی هێرشه‌کانی ئیسرایل، له دژی ڕژێمی ئێران له ئێستادا هه‌له‌یه‌کی سیاسی، نیزامی، ئه‌خلاقی ده‌وڵه‌تی ئیسرایل و ئه‌مه‌ریکایه، چوونکه ڕاوه‌ستان ده‌رفه‌ت دانه به ڕژێم بۆ ئه‌وه‌ی ئیدامه‌ی کاره‌کانی بدات. دووباره دوای چه‌ند ساڵی ئاینده , ڕژێم ئه‌و‌ی ئێستا وێرانکراوه دووبار دروستی ده‌کاته‌وه، جوه‌کان ناچارده‌بن هه‌موو له خاڵی سفره‌وه ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه، چوونکه دڵنیابن ڕژێم هه‌مان پیشه‌ی پێشووی دووباره ده‌کاته‌وه.
هەوڵی به‌رده‌وامی ڕێژیمی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم نەک تەنیا بۆ سەقامگیری ناوچەکە بەڵکو بۆ ئاسایشی جیهانی مەترسییەکی گەورە دروست دەکات. تەماحی ناوه‌کیه‌کانی تاران لەگەڵ قسەی شەڕانگێزی دژ بە ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریکا هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی کورد و جوو، جەخت لەسەر ڕێڕەوێکی مەترسیدار دەکەنەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چیتر توانای ئەوەی نییە چاوپۆشی لێبکات.
ڕژیم پێداگری دەکات کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئاشتیانەن بۆ به‌رهه‌مهێانی وزه‌ی ناوخۆی ئێرانن، لەگەڵ ئەوەشدا کرده‌وه‌کانی شه‌ڕه‌نگیزی و مرۆڤ کووژی و جینۆساید نمایش ده‌کات. سەرکردایەتی ئێران بەردەوام تۆڕە سەربازی و بە به‌کرێگیراوه‌کانی بۆ تێکدانی سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەڵک وەردەگرێت. ئسیراێل و ئه‌مه‌ریکا ئه‌گه‌ر پییان وابێ، وێرانکردنی یه‌ک دوو وێستگه‌ی ناوه‌کی و جێگه‌ی پێتاندنی ئورانیم هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیه‌کان کۆتای‌یان دێ، ئه‌وانه زۆر هه‌ڵه‌ن. ته‌نها چاره‌سه‌ر کۆتایی یه‌کجارییه به‌و ڕژێمه. ته‌نها ڕێگه چاره‌ی ئاشتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گۆڕینی ڕژێمی ئێستایه.
مێژووی نیشیانی داوه، ڕیژیم به‌رده‌وام ده‌بێت، له پڕچەککردنی گروپە تیرۆریستییەکانی وەک حەماس و حزبوڵڵا و جیهادی ئیسلامی و دروستکردنی گروپی دیکه‌ش له ناوچه‌که، به‌ڕێوه‌یه، گروپی دیکه‌ی تێرۆریستی زۆر مه‌ترسیدارتر له جاران له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دروست ده‌کرێن، ئه‌مه هه‌مووی له ئه‌نجامی نه‌رمی نواندنی ئیسرایل و ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به ئێران.
ڕێژیمی ئێران هەڕەشەیەکی جیهانییە. ڕژێم ڕاسته تا ڕاده‌یه‌ک بێهێز بووه، به‌لام بێهێزی کۆتایی به هه‌ڕه‌شه‌کانیی ئه‌و ڕژێمه نایه‌نێتی، به‌ڵام گۆڕینی ڕژێم له ئێران کۆتایی به هه‌ڕشه و دروستکردنی ئاشتی دێنێ له خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست. ڕاگرتنی هێرشه‌کانی ئیسرایل بۆ سه‌ر ئێران، هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووییه، هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌خلاقیه، بێ ده‌نگ بوون به‌رامبه‌ر به جینایه‌تی ڕژێمی ئێران تاوانه، چوونکه هه‌م ئه‌مه‌ریکا و هه‌میش ئیسرایل باش ده‌زانن ڕژێمی ئێران پیشه‌یی چییه.