له بهیاننامهیهكدا که کۆپیهکهی بۆ ڕووداو٢٤ هاتوو، بزووتنهوهیهکی نوێی له ڕۆژههلاتی کوردستان ڕاگهیاندراوه
دهقی بهیاننامهی بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان
بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان
بهیاننامهی ژماره ١
٢٥ی ٦ ی ٢٠٢٥
بهیاننامهی ڕاگهیاندنی بزووتنهوهی ئایندهی کوردستان
هاونیشتمانیانی تێکۆشهر
وهک ئاگادارن دۆخی ڕۆژههڵاتی کوردستان و خهڵکی کوردستان له ڕۆژههڵات لە ژێر سایەی ڕژێمێکی سەرکوتگەر و کۆنەپەرست بووەته قوربانی. لە درێژەی چەندین دەیەی ڕابردوو کۆمەڵگەی کوردی قڕدەکرێت و دەچەوسێنرێتەوەو ڕۆژانە ڕۆڵەکانی بەبیانوی ناڕەواو درۆیانە، تووشی سەرکوت، گرتن، ئەشکەنجەو لە سێدارەدان دەبن. هاوکات ئەم رژێمە بە هۆی سیاسەتە چەوت و نادروستەکانییەوە تەواوی گەلانی ئێرانی، ڕووبەڕوی ماڵوێرانی و گوزەرانێکی خراپ و ئاوارەبوون کردۆتەوە و لەو پێوەندیەشدا خەڵکی ئێمە رووبەڕووی زۆرترین قوربانی دەبنەوە.
لە ئێستادا کە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، گرژی و ئاڵۆزی سەربازی و سیاسی بەخۆوە دەبینێت، بهداخێکی زۆرەوە، هێزهکانی ڕۆژههڵاتی کوردستان وهک پێویست و بەکردەوە نەیانتوانیووە کە کار بۆ یەکگرتوویەکی سیاسی و سەربازی بکەن کە لە خوڵقانی دەرفەتی لە بار دەسکەوتی گەورە بۆ ڕۆژهەڵات بە دەست بێنن.
نەبوونی گوتارێکی یەکگرتوو، نەبوونی میدیایەکی کاریگەر، کۆمیتەی دیپلۆماسی و لۆبیکردن بۆ پشتوانی و هاوکاری دەرکی، لەو خاڵە لاوازانەن کە ئەمڕۆ بزووتنەوەی سیاسی رۆژهەڵات پێوەی دەناڵێنێ و خەسارێکی زۆریشی لە بەرەو پێش چوونی خەباتەکەمان داوە.
بارودۆخی نێوخۆیی و ناوچەیی و جیهانی ئێران لە لایەک و ئەو هەلومەرجەش کە لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی تێدایە لە لایەکیتر، ئێمەی بەو بڕوایە گەیاند بۆ پڕکردنەوەی بەشێک لەو بۆشاییەی لە بزووتنەوەی سیاسی ڕۆژهەڵات هەیە، بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان ڕابگەیەنین.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، وەک هێزێکی نوێ باوەڕی بە دیمۆکراسی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی کورد لە رۆژهەڵات هەیە و کار دەکا کە دۆستایەتی و رۆحی هاوکاری لە نێو کوردو پێکهاتەکانیتر باشترو قوڵتر بکاتەوە.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان، بۆ زیاتر رونکردنەوەی ئامانج و پرپنسیپە گشتیەکانی، لە داهاتوودا پلاتفۆرمێکی تایبەت بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە.
بزووتنەوەی ئایندەی کوردستان