کۆریای باشوور لە کاردانەوە بە دوایین هەڵدانی مووشەکەکانی کۆریای باشوور، مووشەکێکی بالیستیکی کورت مەودای لە جۆری هیونمو-٢ هەڵدا.
ئەمەش لەلایەن ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپی کۆریای باشوورەوە بڵاوکراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، مووشەکەکە لە شوێنی تاقیکردنەوەیەک لە ڕۆژئاوای ناوچەی تایان کە 108 کم لە سیئۆلەوە دوور هاویشتووە.
لە میانی مەشقەکاندا سیناریۆی هێرشکردن لەسەر کەشتیی کۆریای باکور پەرەی پێدرا
ئاماژە بەوەشکراوە، مەبەست لە مانۆڕە سەربازییەکان نیشاندانی ئەوەیە کە سیئۆل ئامادەیە وەڵامی هەر ئیستفزازییەکی پیۆنگ یانگ بداتەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ٥ی ئەم مانگەدا ژەنەڕاڵ ناکاتانی وەزیری بەرگری ژاپۆن ڕایگەیاند کە کۆریای باکور لانیکەم حەوت مووشەکی بالیستیکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە هەڵداوە.