دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ، جارێکی دیکە نرخی تمەن دابەزی.
ئەمە لە لایەن سەرچاوەکانی بازاڕی ئازادی تارانەوە بڵاو کرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ هەر یەک دۆلاری ئەمریکی بە 70 هەزار و 400 هەرێم فرۆشرا.
جگە لەوەش هەر یەک یۆرۆ گۆڕدرا بۆ ٧٤ هەزار، هەر یەک لیرەش گۆڕدرا بۆ ٩٤ هەزار.
پێش ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا، هەر دۆلارێک لە بازاڕی ئازادی تاران بەهای ٦٩ هەزار و ٧٥٠ تومان بووە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە بازاڕەکانی جیهاندا، دۆلار بە تێکڕا بە ڕێژەی 1.6% بە بەراورد بە دراوەکانی دیکە بەهێزتر بووە، هەروەها بیتکۆین گەیشتە ڕیکۆردێکی مێژوویی کە 75 هەزار دۆلار بوو بە بەرزبوونەوەی 9%.