بەپێی یاسای کارگێڕی دارایی، پێویستە تاوەکو 15ی مانگی 10 هەموو ساڵێک پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکرێت
سەرۆکوەزیرانی عیراق سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پڕۆژەیاسای بودجەی کرد و داوای‌کرد بە زووترین کات پڕۆژەکە رەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمرۆ شەممە، 26ـی 11ـی 2022، رایگەیاند، محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆکوەزیرانی عێراق سه‌رۆکایه‌تیی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدراڵیی ساڵی 2023.
لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی دەڵێت: "پێویستە ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه، به‌زووترین کات تەواو بکرێت و پێشکێشی پەرلەمان بکرێت تاوەکو به‌بێ دواکه‌وتن بکه‌وێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاره له‌پێشینه‌کانی به‌رنامه‌ی حکومه‌ت بریتین له نەهێشتنی بێ‌کاری، که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری، رووبه‌ربووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و باشترکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چاکسازی له‌بواری ئابوورییدا".
بەپێی یاسای کارگێڕی دارایی، پێویستە تاوەکو 15ی مانگی 10 هەموو ساڵێک پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان نەکراوە.