ئیلۆن ماسک پشتگیری خۆی بۆ پارێزگاری فلۆریدا ڕادەگەیەنێت لە دژی ترەمپ
ئیلۆن ماسک پشتگیری خۆی بۆ پارێزگاری فلۆریدا ڕادەگەیەنێت لە دژی ترەمپ بۆ ئەوەی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠ ٢٤کاندید بکات
ئیلۆن ماسک، ملیاردێری ئەمریکی ڕایگەیاند، پاڵپشتی ڕۆن دیسانتیس، پارێزگاری فلۆریدا دەکات کە ڕکابەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکیپێشووی ئەمریکایە، بۆ بەدەستهێنانی کاندیدی کۆمارییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2024، ئەگەربڕیار بدات خۆی کاندید بکات.
ماسک لە تویتێکدا وەڵامی دایەوە کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا پشتگیری لە دیسانتیس دەکات لە ساڵی ٢٠ ٢٤ بە "بەڵێ"، دوایئەوەی ئاماژەی بەوەدا کە کاندیدی ئایدیاڵی خۆی لەنێو دیموکراتەکاندا نەدۆزیوەتەوە.
ناوبراو لە تویتەکەیدا دەڵێت: "پێویستی من بۆ کاندیدێکی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠ ٢٤ ئەوەیە کە کەسێکی عەقڵانی و ناوەندگەرایی بێت،هیوای ئەوەم خواستبوو کە ئەمە بۆ ئیدارەی بایدن بێت، بەڵام تا ئێستا بێ هیوا بووم".
ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی ڕایگەیاند کە لێدوانەکانی ئەو بازرگانە ڕوونترین نیشانەیە بۆ ئاراستەی سیاسی ئەو دوای ئەوەی لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا بیر لە کاندیدی کۆمارییەکانی پەسەندکراوی خۆی دەکاتەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیئەمریکا، بەڵام "مەیلی بەرەو دیسانتیس گرتووە".
وە ڕۆژنامەکە پێی وایە ئەم هەنگاوە بۆ دیسانتیس پەرەپێدانێکە، لەکاتێکدا کۆمارییەکان پێشبینی دەکەن شەڕێکی پڕ لە ئازار بێت لە نێوانترەمپ و دیسانتیس بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری پارتەکە بۆ کاندیدکردنی سەرۆکایەتی.
پارێزگاری فلۆریدا لە هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی ئەم مانگەدا بە شێوەیەکی بەرچاو سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا ترەمپڕەخنەی زۆری لێگیرا کە نەیتوانیوە ئەو "شەپۆلە سوورە" جێبەجێ بکات کە بەڵێنی زۆری پێدابوو دوای شکستی کاندیدە گەورەکانیکۆنگرێس کە پشتگیریان دەکرد.
لەلایەکی دیکەوە، مەسک ئێوارەی ڕۆژی هەینی دوای ئەوەی لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا هەژمارەکەی گەڕاندەوە، ڕایگەیاند، "ئاساییەترەمپ تویت نەکات". یان مەرجەکانی خزمەتگوزاری. متمانەی گشتی بە تویتەر نیوەی ئەمریکای تێکداوە.”
ئا:هورا