وتارخوێنی سوننەکان لە زاهیدانی ئێران، مەولاوی عەبدولحەمید داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان دەکات و کورد لە ئێران بە یەکێک لە باشترین کەسەکانی وڵات وەسف دەکات
وتارخوێنی سوننەکان لە زاهیدانی ئێران، مەولاوی عەبدولحەمید داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان دەکات و کورد لە ئێران بە یەکێک لە باشترین کەسەکانی وڵات وەسف دەکات و دەڵێت: هاووڵاتییان لە کوردستانی ئێران گلەیی لە کێشە و ناڕەزایەتی دەردەبڕن، بۆیە نابێت تەقەیان لێ بکرێت و بە توندوتیژی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
سەرکردەیەکی سوننە بۆ خامنەیی: تا کەی بە هاووڵاتی "پلە دوو" دەمێنینەوە?
شێخ عەبدولحەمید ئیسماعیل زاهی بە یەکێک لەو کەسایەتییە میانڕەوانەی سوننە دادەنرێت کە لە بازنە سیاسییەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئێراندا زۆر بەناوبانگن.
ڕێبەری دیاری سوننە لە ئێران، شێخ عەبدولحەمید ئیسماعیل زاهی، ئیمامی هەینی لە شاری زاهیدان، ناوەندی پارێزگای بەلووچستان، پەیامێکی ئاراستەی ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی کرد و تیایدا ڕایگەیاند کە هاووڵاتیانی سوننە لە ئێراندا... هێشتا بە "هاوڵاتی پلە دوو" دادەنرێت.
زاهی کە بە "مەولەوی عەبدولحەمید" (٧٢ ساڵ) ناسراوە، لە پەیامەکەیدا کە ڕۆژی سێشەممە لە سەر سایتی خۆی بڵاوکراوەتەوە، وتی: کێشەی سەرەکی هەڵاواردن لە دژی سوننەکان لە ئێران لە لایەن هەندێک لایەنی ناوەندەکانی بڕیارەوە سەرچاوە دەگرێت ماڵپەڕی فەرمی.
عەبدولحەمید ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای 42 ساڵ بەسەر سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی، سوننەکان لە ئێران هێشتا ڕووبەڕووی کێشە و نیگەرانی زۆر دەبنەوە سەبارەت بە مافە مەدەنییەکان، تا ئەو ڕادەیەی هەست بە هاوڵاتی پلە دوو لە ئێران دەکەن".