ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

کوژرانی چه‌ندین له ئه‌ندامانی سوپای پاسداران ئێران  له سووریا

کوژرانی چه‌ندین له ئه‌ندامانی سوپای پاسداران ئێران  له سووریا
ئه‌میر عه‌‌لی، ڕووداو٢٤ | Rudaw24

لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی دیمەشق میدیا فەرمییەکانی ڕژێمی ئێران بڵاویانکردەوە کە ژمارەیەک لە سوپای پاسدارانی ئێران لە هێرشێکدا بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە دیمەشق کوژراون.

به گوێره‌ی میدیا فه‌رمیه‌کانی ڕژێمی ئێران،  هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.

لە نێو قوربانییەکان محەمەد ڕەزا زاهیدی، فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسداران لە لوبنان و سوریا، وەک میدیا ئێرانییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە. حسێن ئەکبەری باڵیۆزی ئێران لە دیمەشق، له ترسی هێرشه‌کانی ئیسرایل خۆیان شاردۆته‌وه‌، نه‌وکتوونه‌ به‌ر هه‌لمه‌تی هێرشه‌کانی ئسیرایل.  ئه‌کبه‌ری که سه‌فاره‌تی ئیران وه‌ک بنکه‌یه‌ک بۆ پلان و هێرش بۆ سه‌ر ئیسرایل چالاک کردووه‌، هێرشەکەی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناساند.

 فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا دڵنیایی دا کە ئەو هێرشە پەیوەندی نێوان سوریا و ئێران ئاڵۆز ناکات. دیمەشقی پایتەختی سوریا چەندین تەقینەوە بەخۆیەوە بینی و گوایە سوپای ئیسرائیل بینایەکی لە ناوچەی میزە لە ڕۆژئاوای شارەکە کردۆتە ئامانج. لە کاتێکدا ئاژانسە هەواڵییە فەرمییەکانی سووریا وردەکاریی تایبەتیان لەبارەی قوربانییەکان و شوێنی وردی تەقینەوەکان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ڕاپۆرتەکانی سەرچاوە جیاجیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بینای باڵیۆزخانەی ئێران و شوێنی نیشتەجێبوونی باڵیۆزەکە لە ئامانجەکان بوون. میدیاکانی ئێران لە درێژەدا ئاشکرایان کرد کە باڵوێزی ئێران لە کاتی هێرشەکەدا لەگەڵ سەرکردەکانی بزووتنەوەی جیهاد لە باڵیۆزخانەکەدا گفتوگۆی کردووە.

رژێمی ئیران خاکی سووریا وه‌ک بنکه‌یه‌ک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هێزه‌ جیهادیه‌کان له‌ ناوچه‌که‌ به‌کار دێنێ و دژی ئیسرایل کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێران ده‌که‌ن له‌ ناوچه‌که‌.

 

وێنه‌ی شه‌رقل ئه‌وسه‌ت

5 مانگ و 16 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی چه‌ندین له ئه‌ندامانی سوپای پاسداران ئێران  له سووریا

کوژرانی چه‌ندین له ئه‌ندامانی سوپای پاسداران ئێران  له سووریا

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)