رێکخراوی توندوتیژی چەکی قازانج نەویست (GUN VIOLENCE)، لە ئەمریکائاماژەی بەوەکردوە. کە لە ساڵی ٢٠ ٢٢ دا ( ٦٠ ٩) ڕووداوی تەقەکردن تۆمارکراوە کە پێدەچێت ، تا کۆتایی ئەمساڵ ڕێژەکە بەرز ببێتەوەو بگاتە (٦٧٥)
لە ساڵی ٢٠ ٢٢ ههتا نوڤهمبهر، ا لانیکەم سێ هەزار و ١٧٩ کەس بە تەقەی بەکۆمەڵ تەقەیان لێ کراوە و لە ئەنجامدا ٦٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠ ٠ کەسیش بریندار بوون. ئهو ئاماره به گوێرهی رێکخراوی (GUN VIOLENCE)
لە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠ ٢١دا لانیکەم سێ هەزار و ٢٦٧ کەس لە تەقەی بەکۆمەڵدا تەقەیان لێکراوە و لە ئەنجامدا ٦٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠ ٢٠ ژمارەکان دەریدەخەن دوو هەزار و ٨٧٣ کەس تەقەیان لێکراوە و ٤٦٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە لە یانە شەوانەکەی کڵەب کیو لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ سپرینگز لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ تەقەیەکی بەکۆمەڵ ڕوویدا و پێنجکەس کوژران و ڕۆژی چوارشەممە لە یەکێک لە مارکێتەکانی وۆڵمارت لە شاری چیساپیکی ویلایەتی ڤێرجینیا شەش کەس کوژران.
ژمارەی مردن بە توندوتیژی بە چەک لە ئەمریکا لەم ساڵدا، کە بنکەدراوەی ئەرشیفی توندوتیژی چەک بە39 هەزار و 816 کەس مەزەندە دەکات، زیاتر لە 18 هەزار لەو مردنانە کوشتن بوون، لە کاتێکدا نزیکەی 21 هەزار و 500 حاڵەتیخۆکوژی بوون.
توێژەران دوای ڕووداوەکەی کۆلۆرادۆ ڕایانگەیاندووە، "پێش ساڵی 2020 هیچکات زیاتر لە 60 تەقەکردنی بەکۆمەڵمان تۆمار نەکردووە، لەساڵی 2020دا پێنج جار ڕوویدا، لە ساڵی 2021دا شەش جار، ئێستاش ئەمساڵ شەش جار دیسانەوە".