مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەبۆنەی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان،پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پهیامهکه:
لە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان و دەستپێکردنی هەڵمەتی 16 ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان،هەڵوێستی نەگۆڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی هەر جۆرە توندوتیژیەک، بەتایبەتی جیاکاری و توندوتیژیدژ بە ئافرەتان دووپات دەکەینەوە.
لە ئەرکە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەمینەڕەخساندن بووە لە بەردەم ئافرەتانی کوردستان بۆ ئەوەیڕۆڵی کارا و کاریگەر و شایستەی خۆیان لە پێگە جۆراوجۆرەکانی حکومڕانیی هەرێمی کوردستاندا بگێڕن. هەروەها بەهەموو شێوەیەکهەوڵی پەرەپێدانی کولتووری ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ئافرەتان و نەهێشتنی جیاکاری ڕەگەزی لە کوردستاندەدەین .
ئافرەتانی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا دەسکەوتی گرنگیان بەدەستهێناوە، بەڵام بەداخەوە هێشتاش ئاستەنگ و بەربەست هەن وڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، بۆیە هیوادارین بە هاوکاری هەموو لایەنەکان و پێکهاتەکانی کۆمەڵگە، کۆتایی بە هەموو جۆرە توندوتیژییەکو جیاکارییەکی ڕەگەزی بهێنین و هەرێمی کوردستان ببێتە نموونەیەکی گەشی پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و مافەکانی مرۆڤ بەگشتی .