دیمه‌نی کرده‌وه‌ی تێرۆریستی هێزه‌کانی ڕژێم له بانه، شه‌هیدکردنی به ئه‌نقه‌ستی باوکی دوو زارۆک
له ڕێکه‌ویی ٢٧ی ئوکتوبه‌ری ٢٠ ٢٢ چه‌ند هاوڵاتیه‌ک شه‌هید ده‌کرێن له بانه. سه‌ره‌تا ڕژێم تاوانه‌که‌ی خسته سه‌ر کۆمه‌ڵێک چه‌کداری نه‌ناسراو دواتر به لیکۆلینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وت، ئه‌و هێزه سه‌ر به هێزه‌کانی ڕژیمی ئێرانن، چه‌کداری ڕژێمن و به‌رگی هێزه نیزامیه‌کانی ڕژێمیان له‌به‌ره.
گروپی هیێزه‌که‌ی سه‌ر به ڕژێمی تێرۆریستی ئێران بێگائابوون له وه‌ی کرده‌وه‌که‌یان له ڕێگای کامێراکانه‌وه تۆمارکاوه. تاوانی ئه‌و گروپه‌ی هێزه‌کانی تێرۆریستی ڕژێی ئێران له شاری بانه ئه‌نجامدراو ئه‌و پیاوه کورده‌ی ڕژێم شه‌هیدی ده‌کات، ناوی متولیب سه‌عیده خاوه‌نی دوو منداڵی چاوگه‌شه خه‌ڵکی شاری بانه‌یه. کرده‌وه تێرۆریستیه‌که‌ی ڕژێم له ٢٧ی ئوکتوبه‌ری ٢٠ ٢٢ ڕوویداوه. ئه‌و هاوڵاتیه کورده پێشتر له هیچ ڕێکخراوێکی سیاسی ئه‌ندام نه‌بووه، هاوکات هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ هیچ که‌سێ نه‌بوو.
موته‌لیب سه‌عید باوکی دوو منداڵ، ته‌مه‌ن ٤٢ سالان، دێته ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی هاوڕێیه‌کی ده‌کات کات چاوی به دوو ماشینی هێزه‌کانی ڕژێم ده‌که‌وێت، هێزه‌کانی ڕژێم داده‌به‌زن و ئۆتۆمبێله‌کای ده‌شکێنن، دواتر به گوله شه‌هیدی ده‌که‌ن.