ژاپۆن بڵاویکردەوە، لە مانگی ئابدا زیاترلە ٣٤ هەزار و ٨٠٠ کەس بەهۆی بەرکەوتنیان بە گەرما کەبەهۆی گەرمای نائاساییەوە دروست بووە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان
ژاپۆن وەزارەتی کاروباری کارگێڕی ژاپۆن بڵاویکردەوە، لە مانگی ئابدا زیاترلە ٣٤ هەزار و ٨٠٠ کەس بەهۆی بەرکەوتنیان بە گەرما کەبەهۆی گەرمای نائاساییەوە دروست بووە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەی، بەپێی "ڕووسیا تودەی"
وەزارەتەکە کە سەرپەرشتی کاری دەزگاکانی فریاگوزاری دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پێوەرە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی 70% زیادیکردووە.
بەپێی بەیاننامەی وەزارەتەکە، ئەمەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٤٨ کەس و ١١.١ هەزار کەسی دیکەش لە دۆخێکی مەترسیداردامامناوەند لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
زۆرترین ژمارەی ئەو ڕووداوانە لە تۆکیۆ تۆمارکراوە، کە مانگی ڕابردوو دوو هەزار و 200 کەس بەهۆی نیشانەکانی جەڵتەی گەرما لەنەخۆشخانەکاندا خەوێندراون. خێراترین تێکچوونی ئەم داینامیکییانە لە دوو پارێزگای باکوور، هۆکایدۆ و ئاکیتادا بەدیکرا. لەم دووناوچەیەدا ژمارەی تووشبووان بە بەراورد بە مانگی ئابی ٢٠٢٢ ١٠ هێندە زیادی کردووە.
لە 19ی ئەیلولدا، ژمارەی پێوانەیی پلەی گەرمی کە لە ساڵی 1994دا تۆمارکرابوو لە ژاپۆن نوێکرایەوە - وڵاتەکە بۆ ماوەی 46 ڕۆژ پلەیگەرمی 35 پلەی بەخۆیەوە بینی. بارودۆخی کەشوهەوای ناتایبەتی بۆ نیوەی دووەمی مانگی ئەیلول لە هەندێک ناوچەدا بەردەوامە، ئەمەشوایکردووە دەسەڵاتدارانی ناوچەکە داوای لە دانیشتووان بکەن ڕێوشوێنی سەرەتایی بگرنەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەرما، لەنێویانداخواردنەوەی بڕێکی پێویست ئاو بە شێوەیەکی وەرزی.
بنار سەلیم بابکر
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو