لە گەورەترین فێڵی ساختەی ئۆنلاین لە بەریتانیا 100 کەس دەستگیرکر
لە گەورەترین فێڵی ساختەی ئۆنلاین لە بەریتانیا 100 کەس دەستگیرکران
زیاتر لە 100 کەس لە گەورەترین فێڵکردن وساختەکردن لەهاوڵاتیان لەڕێگەی ئۆنلاینەوە لە بەریتانیا دەستگیرکراون،
لە ناویاندا بەڕێوەبەری ماڵپەڕەساختەکارەکانن
کە لەلایەن پۆلیسەوە بە "دوکانێکی ساختەکردن" وەسفکرابوو.
کە فێڵەکانیان بەکاریدەهێنا بۆ دزینی دەیان ملیۆن پاوەند لە بەریتانیاییەکان لەڕێگەی پەیوەندی.تەلەفۆنی
بانکی ساختە.وە
بەپێی خەمڵاندنەکان زیاتر لە ٢٠ ٠ هەزار قوربانی ئەگەری لە ڕێگەی ماڵپەڕی فێڵبازی ئایسپووفەوە کراوەتە ئامانج، کە لەم هەفتەیەدا لەلایەنیەکەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکانی سکۆتلەندەوە بە هاوکاری دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و ئۆکرانیا دابەزێنراوە.
لە کاتێکدا لە هەر خولەکێکی ڕۆژدا نزیکەی ٢٠ کەس پەیوەندییان پێوەکرا لەلایەن فێڵبازەکانەوە کە خۆیان لە پشت ناسنامەی ساختە کە بەبەکارهێنانی ماڵپەڕەی ساختەوە دروستکرابوون، خۆیان حەشاردابوو، بۆیە مەزەندە دەکرێت تاوانباران نزیکەی ٥٠ ملیۆن پاوەندیاندزیبێت. پێدەچێت بڕی ڕاستەقینەکە زیاتر بێت چونکە زۆرجار ساختەکاری ڕاپۆرت ناکرێت.
قوربانییەک لە سێ ملیۆن پاوەند فێڵی لێکرا، لەکاتێکدا تێکڕای بڕی دزراوەکە ١٠ هەزار پاوەند بووە، ئەوانەی دوکانی فێڵەکەیانبەڕێوەدەبەن لە ماوەی ٢٠ مانگدا نزیکەی ٣.٢ ملیۆن پاوەندیان بەدەستهێناوە، بەپێی خەمڵاندنەکان.
فێڵبازەکان لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠ ٢٠ دروستکراون، توانیان پارە بدەن بۆ خزمەتگوزارییەک کە ڕێگەیان پێدەدا ژمارەیتەلەفۆنەکەیان بشارنەوە و وا خۆیان نیشان بدەن کە لە ڕێکخراوێکی متمانەپێکراوەوە پەیوەندی دەکەن، وەک بانک یان فەرمانگەی باج. فێڵبازەکان بیتکۆینیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی پارەی خزمەتگوزارییەکە بدەن.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فێڵبازەکان فێڵ لە خەڵک دەکەن و پارە ڕادەستی دەکەن یان ڕێگەیان پێدەدەن بچنە ناو هەژمارەبانکییەکانیانەوە.
لە ساڵی کۆتایی مانگی ئابدا، نزیکەی ١٠ ملیۆن پەیوەندی ساختە لەسەر ئاستی جیهان لە ڕێگەی ئایسپووفەوە کراوە، لەو ژمارەیەش ٣.٥ملیۆنیان لە بەریتانیا ئەنجامدراون، لەو ژمارەیەش ٣٥٠ هەزار پەیوەندی زیاتر لە یەک خولەکی خایاندووە و گەیشتووەتە ٢٠ ٠ هەزار کەس.
بەکارهێنەرانی ئەو خزمەتگوزارییە کە لەم هەفتەیەدا داخراوە، پێیان وایە نادیارن. بەڵام ئەمە وا نەبووە و تا ئێستا زیاتر لە 100 کەس لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئیلیابۆرێت دەستگیرکراون کە زۆربەیان لە لەندەنن.
دەستگیرکردنەکان بریتین لە تێجای فلێچەر کە گومان دەکرێت داڕێژەری ئەو شوێنەیە، کە پۆلیس بە شێوازێکی ژیانی "گەورە" وەسفیدەکات.
فلێچەر تەمەن ٣٤ ساڵ لە وێستەرن گەیت وەی ڕۆژهەڵاتی لەندەن تۆمەتبار کرا بە دروستکردن یان دابینکردنی کەرەستە بۆ بەکارهێنان لەساختەکاریدا، و بەشداریکردن لە چالاکییەکانی گروپی تاوانە ڕێکخراوەکان لە ٧ی ئەم مانگەدا. دەستگیرکراوە و بڕیارە لە ٦ی کانوونیدووەم لە دادگای دادوەری ساوسوارک ئامادەبێت.
ئا:لانە عەزیز حەمە