ئەمجەد ئەمینی باوکی شەهید ژینا سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ٢٥ ی خەرمانان دەستبەسەر کرا
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕووداو٢٤ ، ئەمڕۆ ١٦ی ٩ی ٢٠٢٣، کاک ئەمجەد ئەمینی باوکی شەهید ژینا ( مەهسا) ئەمینی لە کاتی هاتنە دەر بۆ سەردانی گڵکۆی شەهید ژینای کچی ،لە لایان هێزەکانی تیرۆریستی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووسی نادیارە.
جێگای ئاماژەیە کاک ئەمجەد لە ڕۆژانی ڕابردو لەژێر گووشاری هێزەکانی تیرۆریستی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دابوو بۆ بەڕێوە نەبردنی ساڵیادی شەهید بوونی ژینا