به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له شه‌هیدانی شۆڕش، سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان که‌رناڤالێکی گه‌وره به‌ڕێوه‌چوو
له شاری ستۆکهۆلمی پایته‌ختی سوێد، به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له شه‌هیدانی شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان، که‌رناڤالێکی گه‌وره به‌ڕێوه‌چوو. که‌رناڤالی ڕێزگرتن له شه‌هیدان به ئاماده‌بوونی هه‌زاران که‌س به‌ڕێوه‌چوو. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی له که‌رناڤاڵی یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیدان، ڕیزگرتنه له‌و شه‌هیدانه‌ی که به ده‌ستی هێزه‌کانی ڕژێم ئێران شه‌هید و بریندارکران. ڕێزگرتن له‌و شه‌هیدانه‌ی بوونه قوربانی جینۆساید له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به فه‌رمانی هێزه‌کانی تێرۆریستی ڕژێمی ئێران.
سه‌رهه‌ڵدانی کورد و شۆڕشی ژیانی ئه‌مینی توانی ڕژێمی ئێران بخاته له‌رزینه‌وه. بەرز راگرتنی یەک ساڵەی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی، بوو بە هۆی دەسپێکی شۆرشی گەلانی کوردستان و ئێران کە بە نێو شۆڕشی ژینا لە قەڵەم درا . هەر وەک دەزانن مانگی خەرمانان بۆ مەی کورد پڕە لە ، بیرەوەری ناخۆش، تیرۆری شەهیدانی میکۆنۆس، موشەک بارانی قەڵای دێموکرات، کە ئه‌ویش کۆمەڵێک شەهید و برینداری لێبونەوە و هەروەها شەهید کردنی ژینا و هەزاران جینایەتی دیکەی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان، هه‌روه‌ها ناوچەکانی دیکه‌ی ئێران.
به‌شداربوانی که‌رناڤاڵ، وه‌ک وەفایێک بۆ گیانی پاکی شەهیدان و درێژەدان بە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان و گەلانی دیکەی ئێران، بە بەشداری کردن لە کۆڕ و کۆبونەوەکان و کەرنەڤاڵەکان دەنگی خۆیان دەگەیێنه کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان و سەرنجیان ڕادەکێشین بۆ ڕەوایی دان بەو شۆڕشە تا کۆتایی هاتن بە سەرەڕۆیی، ده‌سه‌لاتی سه‌پێندراوی نیزامی ئاخوندی له کوردستان و ئێران.