بەپەلە…. ‎هێرشە ی چرکرایەسەر رۆژئاوای کوردستان بۆ زانیاری زیاتر…
هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان چڕدەبنەوە و ئەو وڵاتە ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سنووری حەسەکە و کۆبانێ و مەنبجی لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ پێنجەم رۆژ لەسەریەک لە ناوچەکانی ژێر دەستی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە و ئەمڕۆش تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ژمارەیەک گوند و ناوچەی لە سنووری ناحیەی زرگان لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای حەسەکە و سنووری کۆبانێ بۆردومانکردووە، لەناو ئەو شوێنانەی بۆردومانکراون پاڵاوتگەی نەوت و غاز و خاڵی سەربازیی هەیە، بەڵام هێشتا زیانی هێرشەکان نەزاندراون.
هاوکات ئاژانسی هاوار بڵاویکردەوە، تورکیا هێرشە ئاسمانییەکانی لە سنووری مەنبج چڕکردووەتەوە و بەرەبانیی ئەمڕۆ ژمارەیەک گوندی لە سنوورەکانی رۆژئاوای مەنبج بۆردومانکردووە.
#Rudaw24.net