له درێژهی پهلامارهکانی ڕژێمی ئێران و تورکیا بۆ سهر خاکی باشووری کوردستان و عێراق، ئهمڕۆ حکوومهتی ئێراق بڕیاریدا هێز ڕهوانهی ناوچه سنووریهکانی ههرێم بکات
یەحیا رەسوڵ وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەیەکدا ئەنجومەنی وزاریئاسایشی نیشتمانی چوار بڕیارى دەرکردووە کە بریتین لە:
1-داڕشتنی پلانێک بۆ دووبارە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی سنووری عێراق لەخاڵى سفر بەدرێژایی سنوورەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا.
2- دەستەبەرکردنی هەموو پێداویستیەکانی پاڵپشتی لۆجستی بۆ فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان و بەهێزکردنی توانا و پارەی پێویستمرۆیی و پاڵپشتیکردنیان بە کەلوپەل و شتی تر، بە مەبەستی ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن.
.3 مانۆڕکردن بەو توانا مرۆییانەی لەبەردەستی وەزارەتی ناوخۆدایە بۆ بەهێزکردنی بنکە سنوورییەکان.
.4 هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەجێگەیاندنی بڕگەی 1 و 2ی سەرەوە بە ئامانجییەکخستنی هەوڵی نیشتمانی بۆ پاراستنی سنوورەکانی عێراق.