محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی کۆماری عەرەبی میسر کۆبۆوە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی کۆماری عەرەبی میسر کۆبۆوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی
سەرۆک وەزیران، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ قاهیرە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی فیدڕاڵی، محەمەد شیاع سودانیسەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی کۆماری عەرەبی میسر کۆبۆوە.
لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات کرد کە شاهیدی پێشکەوتنی بەرجەستەن لە ئاست و ئاستەجیاجیاکاندا، هەروەها باسیان لە گرنگترین پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کرد کە جێگەی نیگەرانی هاوبەشن.
لە کۆبونەوەکەدا سودانی و سیسی جەختیانکردەوە، لەسەر بەردەوامبونی هاوکاریی هاوبەش و وەرگێڕانی بۆ واقیعێکی کاری بەرجەستە بەئامانجی بەهێزکردنی هاوبەشی نێوان هەردو وڵات.
لەلای خۆیەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگی پێگەیشتنی کاری هاوبەش کردەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاستەنگ و قەیرانەجۆراوجۆرەکان و بەدیهێنانی یەکگرتن لە چەند بوارێکدا کردەوە، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام بۆ هەردووڵات و بەرژەوەندی هاوبەشی گەلەکانیان.
لای خۆیەوە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر پێشوازی لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ قاهیرە کرد و جەختی لەسەرقوڵایی پەیوەندیی برایەتی نێوان هەردو وڵاتی برا کردەوە، پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی عێراق و هەوڵەکانی لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیرییناوچەکە و بەردەوامیی ئاسایشی تێدا دەربڕی.
عەبدولفەتاح سیسی ئاماژەی بە خواستی میسر کرد بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکان لە چوارچێوەیهاوبەشییەکی درێژخایەندا کە پەرە بە گەشەپێدان دەدات بۆ هەمو گەلانی برا و دۆست.