ئەنجومەنی نوێنەران یاسای بودجە دوای ئەو گۆڕانکاریانەی تیایدا کرا، پێویستە دووبارە بنوسرێتەوە
ئەنجومەنی نوێنەران یاسای بودجە دوای ئەو گۆڕانکاریانەی تیایدا کرا، پێویستە دووبارە بنوسرێتەوە
محەمەد خەفاجی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، یاسای بودجە دوای ئەو گۆڕانکاریانەی تیایدا کرا، پێویستەدووبارە بنوسرێتەوە، چاوەڕێشدەکرێت ئەمڕۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران یاساکە رەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار بکات بۆ ئیمزاکردنی.
بەگوێرەی یاسای سەرۆکایەتی کۆمار، سەرۆک کۆمار لە ماوەی ١٥ رۆژدا ئیمزا لەسەر ئەو یاسایانە دەکات کە ئەنجومەنی نوێنەرانئاڕاستەی دەکات.
دوای ئەوەی سەرۆک کۆمار ئیمزا لەسەر یاساکە دەکات، وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە بڵاودەکاتەوە،حکومەتیش دەڵێت، یەکەم هەنگاو بۆ جێبەجێکردنی بودجە بریتی دەبێت لە بەگەڕخستنەوەی شەش هەزار پڕۆژە کە بەهۆی نەبوونی بودجەوەکارکردن تیایاندا راگیرابوو.