ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         
لە ئەنجامی هێرشێکدا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی بە ئامانج کردنی بنکەیەکی سوپا دوو کەس کوژران و 3 کەسیش بریندار بوون

لە ئەنجامی هێرشێکدا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی بە ئامانج کردنی بنکەیەکی سوپا دوو کەس کوژران و 3 کەسیش بریندار بوون
Rudaw24

بەرپرسانی خۆجێی لە کۆنگۆی دیموکراتی ڕایانگەیاند، چەکدارە نەناسراوەکان هێرشیان کردە سەر ناوچەیەکی سەربازی سوپا لەشارۆچکەی "مبۆ"ی سەر بە شاری "بێنی"، لە پارێزگای باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و بەهۆیەوە دوو کەس کوژراون و سێ کەسیدیکەش برینداربوون.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی ئەمڕۆ، کاتژمێر سێی بەیانی ئەمڕۆ، گروپێکی چەکداری نەناسراو کە پێدەچێت سەر بە میلیشیای "مای-مای" بن، هەڵیانکوتایە سەر بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی ڤیسیکی-مامبونگو لە قەزای "مبۆ" لە شاری "بێنی".

شایەتحاڵان و دانیشتوانی ناوچەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، نزیکەی چل خولەک گوێیان لە دەنگی پێکدادانەکان بووە بە چەکی قورس. ئەمەش بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووان کە ماڵەکانیان بەجێهێشت بۆ ناوچە سەلامەتەکانی دیکە.

سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کە پێکدادان لەگەڵ توخمە چەکدارەکان بووەتە هۆی کوژرانی دوو هێرشبەر و برینداربوونییەکێکی دیکە، هاوکات دوو سەربازیش لەو شەڕانەدا برینداربوون.

لای خۆیەوە جەستن کاڤالاڤی، بەرپرسی هەماهەنگی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کۆبوونەوەی مادیڤ، داوای لە "گەنجان کرد هاوکارییەکانیانلەگەڵ FARDC بەهێزتر بکەن و وەڵامی هەر دەستکاریکردنێک نەدەنەوە لەلایەن دوژمنەوە".

دوێنێ شەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنیی کۆنگۆ هۆشداری دابوو لە دۆخی ئەمنی چەند ناوچەیەکی ناوچەی ڕوتشورو سەر بە پارێزگای"کێڤۆی باکوور" و ئەوەشی ئاشکرا کردبوو کە هێشتا ناسەقامگیرە، بەتایبەتی لەو گوندانەی کە توخمەکانی "23ی ئازار"ی تێدایە. بزووتنەوەی یاخیبووان.

بەگوێرەی هەواڵە ناوخۆییەکان، شەوی هەینی ٩ی حوزەیران، بەڕێوەبەری کارگێڕی ناوچەی تەندروستی بامبۆ، کاسێرێکا موبیرا زێفەرین، لەماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

جێگای سەرنجە کە شارۆچکەی "بامبو" لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکانی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆدایە و گروپە چەکدارەکانی"مای-مای"یش لەوێ جێگیرکراون.

1 ساڵ و 3 مانگ و 29 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لە ئەنجامی هێرشێکدا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی بە ئامانج کردنی بنکەیەکی سوپا دوو کەس کوژران و 3 کەسیش بریندار بوون

لە ئەنجامی هێرشێکدا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی بە ئامانج کردنی بنکەیەکی سوپا دوو کەس کوژران و 3 کەسیش بریندار بوون

ڕووداو 24

به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

په‌یوه‌ندی

ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)