تەندروستی سلێمانی ئامادەکاریی بۆ ڤایرۆسی تای خوێن بەربوون دەکات
تەندروستی سلێمانی ئامادەکاریی بۆ ڤایرۆسی تای خوێن بەربوون دەکات
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
تەندروستی سلێمانی ئامادەکاریی بۆ ڤایرۆسی تای خوێن بەربوون دەکات
بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئامادەکاریی پێشوەختە دەکات بۆ پەتای خوێن بەربوون و گرتنەبەری رێکاری پێویست وبڵاوکردنەوەی هۆشیاری زیاتر لەبارەی ئەو نەخۆشیە مەترسیدارە.
بەسەرپەرشتی بەڕێز (د.سەباح نەسرەدین) بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەئامادەبونی (د.نەجمەدین حەسەن) لێپرسراویئۆفیسی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەسلێمانی و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی کەرتی تەندروستی کۆبونەوەیەک لەنەخۆشخانەی شاربەرێوەچوو بۆ ئامادەکاریی بۆ تای خوێن بەربوون.
لەو کۆبونەوەیەدا بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەرجەم بەشە جیاجیاکانی راسپارد ئامادەکاریی بکەن بۆ تای خوێن بەربوون وبڕیاریدا سەرجەم بەشەکان لەپەیوەندی بەردەوامدابن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و رێنمایی تەندروستی زیاتر لەرێگەی کەناڵەکانی راگەیاندنلەسەر ئەو نەخۆشیە بڵاوبکرێتەوە.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا بەدابینکردنی قاوشی عەزل لەنەخۆشخانەی شار بۆ تووشبووانی تای خوێن بەربوون، تیمەکانی هۆشیاریتەندروستی کار و چالاکیەکانیان زیادبکەن و سەردانی قەسابخانە و سەربڕینخانەکان بکەن.
بــــه هیـــوای ســـەلامـــەتــــــی و تــــەنـــدروستــــــی بــــــاش ،
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی .