کەنەدا سزای بەسەر ٢٤ کەسدا سەپاند بەهۆی "پشتیوانیکردن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکە"
کەنەدا سزای بەسەر ٢٤ کەسدا سەپاند بەهۆی "پشتیوانیکردن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکە"
دەسەڵاتدارانی کەنەدا دەستنیشانکردنی ٢٤ کەس و ١٧ قەوارەی یاسایی پەیوەست بە ڕووسیایان ڕاگەیاند کە "هەوڵی لەناوبردنی شوێن ودامەزراوە و ناسنامەی
ئۆکرانیا دەدەن"، بەپێی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا.
وە سەرۆکوەزیرانی کەنەدا جەستن ترودۆ لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا بۆ کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە سزاکان ئاراستەی ئەولایەنانەن کە پەیوەندییان بە ڕووسیا هەیە، لەنێویاندا ٢٤ کەس و ١٧ لایەن کە تۆمەتبارن بە پشتگیریکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لەئۆکرانیا.
گەمارۆکان بە تایبەتی ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ سەرۆکی پێشووی ئۆکرانیا و یوری پۆدۆلیاکای بلۆگەر و دانیێل بیزونۆڤ جێگری یەکەمی پێشوویوەزیری ڕاگەیاندنی کۆماری گەلی دۆنێتسک و ئەلێکساندەر کوزمێنکۆ وەزیری ڕۆشنبیری پارێزگای خێرسۆن لەخۆیان گرتبوو.
جگە لەوەش لیستەکان بریتین لە وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری کریمە و پارێزگای خێرسۆن، وەزارەتەکانی پەروەردە و زانستی پارێزگاکانیزاپۆرۆژێ و خێرسۆن، وەزارەتی وەرزشی زاپۆرۆژێ، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە مۆزەخانە و میدیای گشتی.