هاتووچۆی هەولێر سەرجەم کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە
هاتووچۆی هەولێر سەرجەم کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە: "بۆ تۆمارکردنی ئوتومبێلە (ژمارەکاتی)یەکانیان،
لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆی هەولێر سەرجەم کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە: "بۆ تۆمارکردنی ئوتومبێلە(ژمارەکاتی)یەکانیان، دەتوانن نوێنەری کۆمپانیا بنێرن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانی تۆمارکردن و ئۆتۆمبێلەکان نەهێنن بۆ بارەگای هاتووچۆبۆ لێدانی تابلۆ، لەجیاتی ئەوە تەنها تابلۆ (ژمارەکاتی)یەکانیان لەلابێت".
ئاماژە بەوەشکراوە، "لە دوای تەواوکردنی مامەڵەکانی تۆمارکردن و دانی سەرجەم رسوماتەکان، کارمەندێکی بەشی تابلۆکان لەگەڵیاندەچێتە شوێنی ئۆتۆمبێلەکانیان، بۆ بەستنی تابلۆ هەمیشەییەکان بۆیان، بەمەرجێک ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان لە (10)دانە کەمتر نەبێت، کەئەو کارە ئاسانکاریەکی گەورەیە و تێچووەکان و قەرەباڵغیش کەم دەکاتەوە لەسەر رێگایەکان".