ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

وەلامێک بۆ خێزانی کەبابچی

وەلامێک بۆ خێزانی کەبابچی
Rudaw24

وەلامێک بۆ خێزانی کەبابچی

وەلامێک بۆ خێزانی کەبابچی

 

شاخەوان عەبدوڵلا

 

بریار نەبوو وەلامتان بدەمەوە بەلام بەداخەوە لای زۆر کەس وایلێهاتوە بەچاو بریار بدات نەک عەقل ، ئەوەش وایکردوە لەم کوردستانەیخۆمان جۆرەها سیاسی و ئەندام پەرلەمان و تەنانەت میدیای ناکامل و ئاست نزم سەرهەلدەن ،

 

ماوەیەکە ئەم کەناڵە خەریکی درۆۆ بوختان و چەواشەیە دژی ئیمە ئەوەش لەبەر چەند هۆکاریک ،

 

یەکەم / لەکاتی دابەش کردنی لیژنەکانی کورد بەسەر فراکسیونەکان کۆبونەوەیەکم لەگەل فراکسیونە کوردییەکان کرد و سەرۆکی هەر یەک لەفراکسیونی پارتی و یەکێتی و نەوەی نوێ و یەکگرتوو ئامادەبون پێم وابێت کاک سۆران لەوێ نەبو دوای کۆبونەوەکە هات و لەکۆبونەوەکەدوای پارتی و یەکێتی بە سروە عبدالواحدم وت لیژنەیەکیش بەئیوە دەدەم وەک نەوەی نوێ وتی باشە وتم بەلام یەک مەرجم هەیە لێرە لەبەغدادەبیت دیفاع لەبودجەو موچەی خەلکی کوردستان و پێشمەرگەو ناوچەکانی دەرەوەی هەریم بکەن فراکسیونەکان رازیبون تەنها سروەعبدالواحد رازی نەبو وتی من پەرلەمانتاری عیراقم و حەقم بەسەر هەریمەوە نییە منیش وتم ئەوەی دیفاع لەکورد نەکات لیژنەی پێ نادەم ،دواتریش چو لەکەنالی عەهد بۆ ئەوەی هەندێکی تر خۆی لەلای نەیارانی کوردستان شرین بکات باسی لەوەکرد گوایە من پێم وتبیت دیفاعبکە لەپارتی ئەوجا لیژنەتان پێ ئەدەم ، کەئەمە جیا لەوەی درۆیەکی گەورەبو دڵنیاشم پارتی ئەوەندە بچوک نییە خەلکی لەو شیوەیە دیفاعیلێبکات ،

 

دووەم / لەکاتی دابەش کردنی ئەندامانی پەرلەمان بەسەر لیژنەکان تەواوی پەرلەمانتارانی کوردم دابەش کرف بەسەر لیژنەکان بەو شیوەیخۆیان دەیانویست ، تەنها نەوەی نوێ وتیان ئیمە پەیوەندیمان بەکوردەوە نییەو لەگەل ئیمتداد هاوپەیمانیمان دروست کردوە وتم باشە بەلامدوای گلەیی نەکەن وتیان باشە ، کەچی بەلینیان پێدان ئەندامیکیان لە لیژنەی دارایی دانیین دوای راستیان لەگەلیان نەکردو هاتنەوە بۆ لایمن وتیان ئەو ئەندامەمان بۆ بگەرینەوە بۆ مالیە ، چەند جاریک سروەو جاریکیش کاک ریبوارو جارێکیش کاک ئومید محمد هاتن ، وتمبەمەرجێک  لەبەرامبەر ئەو درۆیەی لەکەنالی عەهد کردوتانە داوای لێبوردن بکەن ئەگینا هیچتان بۆ ناکەم .

 

ئەوەی سەیرە ئیستا باس لەلیژنەی دارایی دەکەن و گوایە دەسکەوتیان هەبوە کەچی هیچ پەرلەمانتارێکیشیان نییە لەو لیژنە ، باس لەزانیاریناو کۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت دەکەن و هیچ ئەندامێکیان لەوێ نییە ، بەداخەوە ئەوەندە درۆیان کردوەو خەلک بروای پێکردونفێربونە داهینان دەکەن لەدرۆۆ و چەواشەکاری ،

 

ئیوە بۆ دەنگ و خۆڵ کردنە چاوی فەرمانبەرانی هەریم باسی پاشەکەوتی موچە دەکەن ئەگەر راست دەکەن هەنگاوی کردەیی بنیین وەکو ئیمەکە چەند رۆژە خەریکی دابین کردنی پارەین بۆ ئەو بابەتە و نوسراویشمان کردوە هەولیشمان داوە ،

بەلێ من لەبەغدام نوێنەری میلەتیکم نابێ رێگە بدەم مافی گەلەکەم پێشیل بکریت رۆژانە خەریکی ئەوەین چۆن مافە دەستورییەکانمانبەدەست بهینین و خەریکی رێگە گرتنیین لەتەعدا کردن لەخەلک و جوتیارانی ئیمە لەکەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەریم ، ئیوەیش ئەوەیخودا پێ ناخۆشبیت و دژی میلەت و خاکی خۆتان بیت دەیکەن ،

 

لەکۆتاییدا دەلیم ئاین و کۆمەلگاو پەروەردەی خێزانی و حزبیم رێگەم پێنادات ئەوەی لەلامە لەسەر ئیوە بلاوی بکەمەوە چونکە شتی زۆرقێزەون و ناشرینە .

 

شاخەوان عەبدوڵلا


1 ساڵ و 5 مانگ و 17 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وەلامێک بۆ خێزانی کەبابچی

وەلامێک بۆ خێزانی کەبابچی

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)