بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە
بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، بانکی ناوەندی عێراق دەستی کردووە بە جێبەجێکردنیبڕیاری ژمارە (23044) ی ساڵی 2023ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی (POS) لە کەرتیگشتی و تایبەتدا.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا، بانکی ناوەندی دەڵێت: ئامانجی ئەم بڕیارە برەودانە بە کلتووری پارەدانی ئەلیکترۆنی و کەمکردنەوەیبەکارهێنانی پارەی کاغەزە لە مامەڵە بازرگانییەکان و فەرمانگەکاندا، زیادکردنی خاڵەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بەکاردەهێنرێن بۆئاسانکردنی کۆکردنەوەی پارە لە مامەڵە داراییەکان.
ئەوەشى خستەڕو، وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دەسەڵاتداران و فەرمانگە حکومییەکانی وەک وەزارەتەکانی ناوخۆ و کارەبا و گواستنەوە ونەوت و بازرگانی و سندوقی نیشتەجێبوون و ئەماناتی بەغدا دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاری پارەدانی ئەلیکترۆنی و دانانیئامێری (POS) بۆ مامەڵە ڕاستەوخۆکان لەگەڵ هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا دامەزراوە و بەشەکانی دیکەی حکومەت بەشداری لەم خزمەتگوزارییەدا دەکەن، کە یارمەتیدەردەبێت لە فراوانکردنی بەکارهێنانی پارەی ئەلیکترۆنی لە وڵاتدا و وەڵامی کەرتی تایبەت زۆر هاندەر بوو، چونکە دەکرێت ئامێرەکانی POS لە مۆڵەکان و کۆمپانیاکانی گەیاندن و کۆمپانیاکانی تەکسی مۆڵەتپێدراودا بەکاربهێندرێن، جگە لە زانکۆ و نەخۆشخانە تایبەتەکان.
لە کۆتاییدا، بانکی ناوەندی ڕایگەیاند: بانکی ناوەندی عێراق بە پەرۆشە بۆ بەدەستهێنانی پێشکەوتنێکی بەرچاو لە بواری پارەدانیئەلیکترۆنی لە عێراقدا و ئەم هەنگاوە هەنگاوێکی پێویستە بۆ بنیاتنانی بناغەیەکی بەهێز بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری دارایی و گەشەیئابووری