پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی یاسایی و کۆتایی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا، هەموو هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆبەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەکاتی یاسایی خۆیدا،
پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی یاسایی و کۆتایی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا، هەموو هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆبەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەکاتی یاسایی خۆیدا،
دهقی روونکردنهوهکه
لای هەموولایەک ئاشکرایە کە پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی یاسایی و کۆتایی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا،هەموو هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەکاتی یاسایی خۆیدا، بۆ ئەم مەبەستەش لە کۆبوونەوە و سەردانیلایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسی داوای هەنگاوی جدی لێکردن بۆ ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردن بە گوێرەی تەوقیتاتی یاساییدیاریکراو.
ئێستاش ناگەڕێینەوە بۆ باسکردنی هەنگاوەکان و بە خەمەوەبوونمان بۆ پڕۆسەکە، بەڵکو داوا لە هەموو لایەنەکان و هاووڵاتیانیکوردستانیش دەکەین هەریەکە و بە ئەندازەی بەرپرسیاریەتی خۆی هاوکار و ڕێخۆشکەربن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد،هەروەها داوا لە حکومەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین هەنگاوی پێویست بهاوێژن بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە، دووپاتی دەکەینەوەئەوەی بۆ پارتیمان گرنگە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە. بەهیوای سەرکەوتن.
مەحمود محەمەد
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٠ ـی ٥ـی ٢٠ ٢٣