پنتاگۆن: چین بانگهێشتی ئەمریکای بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری هەردوو وڵات لە سەنگافورە ڕەتکردەوە
پنتاگۆن: چین بانگهێشتی ئەمریکای بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری هەردوو وڵات لە سەنگافورە ڕەتکردەوە
پنتاگۆن ڕایگەیاند، چین بانگهێشتی ئەمریکای ڕەتکردەوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نێوان لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا و لیچانگفو هاوتا چینیەکەی لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئەمنی لە سەنگافورە.
وە پنتاگۆن وتی - لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن کەناڵی ئەمریکی (ئەلحورا)ەوە بڵاوکراوەتەوە، کە "ئامادەنەبوونی پەکین بۆبەشداریکردن لە گفتوگۆی ماناداردا، نابێتە هۆی کەمکردنەوەی پابەندبوونی پنتاگۆن بۆ گەڕان بەدوای هێڵەکانی پەیوەندیکردن لە چەندینئاستدا لەگەڵ سوپای چین". ."
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "وەزارەتی بەرگری ئەمریکا باوەڕی بە گرنگی پاراستنی هێڵی کراوەی پەیوەندی سەربازی نێوانواشنتۆن و پەکین هەیە بە ئامانجی دڵنیابوون لەوەی کە کێبڕکێ نەگۆڕێت بۆ ململانێ".