دانا مستەفا هاوڵاتی عێراقی بە سێ تۆمەتی بەرکەوتن تۆمەتبار کراوە
دانا مستەفا هاوڵاتی عێراقی بە سێ تۆمەتی بەرکەوتن تۆمەتبار کراوە
هەروەها ڕووبەڕووی تۆمەتی ڕەفتاری هەڕەشەکردن و دەستدرێژیکردنە سەر بە لێدان و دوو تۆمەتی هەراسانکردن بووەتەوە، کە یەکێک لە قوربانیەکان دەخاتە ترسی توندوتیژیەوە.
دانا مستەفا لە سەرجەم شوێنەکانی یاریکردنی منداڵان لە وارینگتۆن قەدەغە کرا (وێنەکە: پۆلیسی چێشێر)
ئەمە ڕووخساری فلاشەرێکە کە دوای ئازادبوونی لە زیندان لە هەموو شوێنەکانی یاریکردنی منداڵان لە سەرانسەری وارینگتۆن قەدەغە کراوە
دانا مستەفا ناتوانێت بچێتە ناو ئەو جۆرە شوێنانەی یاریکردنەوە یان خۆینزیک بکاتەوە لەمێینە ، هەروەها پەیوەندی بە هەر مێینەیەکەوەبکات لە شوێنێکی لە وارینگتۆن، جگە لە هەر بینایەک یان شوێنێکی گشتی، شوێنێکی تاکەکەسی، یاریگای وەرزشی یان شوێنێکیمۆڵەتپێدراو.
ئەمەش لەڕێگەی فەرمانی ڕەفتاری تاوانکارییەوەیە کە لەلایەن دادگای دادوەری وارینگتۆنەوە بەسەریدا سەپێنراوە، هەروەها فەرمانەکەشئەوە قەدەغە دەکات کە بچێتە ناو پارکەکەی ڤیکتۆریا.
ئەمەش بۆ ماوەی چوار ساڵ بەردەوام دەبێت، بۆ سنووردارکردنی توانای ئەنجامدانی تاوانی زیاتر، هەروەها ئەو گەنجە تەمەن 34 ساڵە بۆماوەی 10 ساڵ مەرجەکانی تۆمارکردن و ئاگادارکردنەوەی تاوانباری سێکسی لەسەرە
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە مستەفا ڕۆژی پێنجشەممە بەهۆی زنجیرەیەک ڕووداوی نائارامکەر لە لاچفۆرد و ناوەندی شارۆچکەکە زیندانیکرا، کە هەڕەشە و ناشایستەیی گشتی تێدابوو.
ئەو هاووڵاتییە عێراقییە تەمەنی 34 ساڵە و لە دادگای وارنگتۆن لەلایەن وەرگێڕێکی کوردەوە هاوکاری کراوە، بە سێ تۆمەتی بەرکەوتنتۆمەتبار کراوە.
هەروەها ڕووبەڕووی تۆمەتی ڕەفتاری هەڕەشەکردن و دەستدرێژیکردنە سەر بە لێدان و دوو تۆمەتی هەراسانکردن بووەتەوە، کە یەکێک لە قوربانییە دەخاتە ترسی توندوتیژیەوە.