دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی تورکیا ئەنجامى دەنگەکانى تورکیاى ئاشکراکرد
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی تورکیا ئەنجامى دەنگەکانى تورکیاى ئاشکراکرد
سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له تورکیا، ئاشکرایکرد، کاندیدی هاوپه‌یمانیی جمهوور بۆ سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یبئه‌ردۆغان له‌سه‌دا (49،49)ى دەنگەکانى بەدەستهێناوە و کاندیدی هاوپه‌یمانیی میلله‌ت، که‌مال کلچدارئۆغڵو، له‌سه‌دا (44، و 79) وکاندیدی هاوپه‌یمانیی ئاتا، سینان ئۆغان له‌سه‌دا (5،29)ى ده‌نگه‌کانیان به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌حمه‌د یه‌نه‌ر سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن له تورکیا، له لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌وانان رایگەیاند: "(تا کاتژمێر 02:25) رێژه‌یسندوقه کراوه‌کان له ناوخۆی وڵات، بریتییه له (94،68) و رێژه‌ی سندوقه کراوه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بریتییه له (36،85) رێژه‌ی گشتییسندوقه کراوه‌کان بریتییه له(91،93) له‌سه‌دا.
به‌م پێیه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌سه‌دا (49،49) و که‌مال کلچدارئۆغڵو، له‌سه‌دا (44،79) و سینان ئۆغان له‌سه‌دا(5،29) و موحه‌ڕه‌مئینجه له‌سه‌دا (0،43)ی ده‌نگه‌کانیان به‌ده‌ست هێناوه".
بەپێی ئەو ئەنجامانەش هیچکام لە ئەردۆغان و کڵچدارئۆغڵو نەیانتوانی دەنگی پێویست بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆماربەدەستبهێنن.
یەنەر تیشکى خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش تا ئه‌و کاته ئه‌و پارتانه‌ی به‌ربه‌ستی له‌سه‌دا 7ی هه‌ڵبژاردنیان تێپه‌ڕاندووه بریتین له، پارتی داد وگه‌شه‌پێدان، پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، پارتی سه‌رله‌نوێ ره‌فاح و پارتی یه‌کێتیی مه‌زن له هاوپه‌یمانیی جمهوور، پارتی گه‌لی کۆماری وئیی پارتی له هاوپه‌یمانیی میلله‌ت و پارتی سه‌وزه‌کان و چه‌پی ئاینده و پارتی کرێکارانی تورکیا له هاوپه‌یمانیی ره‌نج و ئازادی.