ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

پرۆسەی دەنگدان لە تورکیا کۆتایی هات

پرۆسەی دەنگدان لە تورکیا کۆتایی هات
Rudaw24

پرۆسەی دەنگدان لە تورکیا کۆتایی هات

پرۆسەی دەنگدان لە تورکیا کۆتایی هات

 

 

دوای ئەوەی لە کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە ناوەندەکانی دەنگدان بەڕوی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار وپەرلەمانی تورکیا کرایەوە، کەمێک لەمەوبەر و لەکاتژمێر 5:00 پرۆسەکە کۆتاییهات و دەرگای ناوەندەکانی دەنگدان داخران.

 

کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا لە باکوری کوردستان وتورکیا دەستیپێکرد، کە 60 ملیۆن و 297 هەزار و 834 دەنگدەر کە تەمەنیان لە سەرو 18 ساڵەوەیە مافی بەشداریکردنیان لە پڕۆسەیدەنگداندا هەبو.

 

بەپێی ریزبەندی پسوڵەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکاندا، رەجەب تەیب ئەردۆگان، موحەڕەم ئینجە، کەمال کڵچدارئۆغڵو و سینان ئۆغان وەککاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار، سەرەڕای کشانەوەی موحەڕەم ئینجە لەکێبڕکێکە بەهۆی چاپکردن و دابەشکردنی کارتەکان، ناوی هەر لەسەر کارتەکان دەمێنێتەوە.

 

لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا کە 28هەمین خولی پەرلەمانی تورکیایە 24 پارت و 151 کاندیدی سەربەخۆ لەسەرانسەری تورکیادا بەشداربون،پارتەکان بە پێنج هاوپەیمانی جیا کە بریتیین لە هاوپەیمانانی "جمهور، میللەت، ئاتا، کار و ئازادی و یەکێتیی هێزی سۆسیالیست" بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن.

 

هەریەک لە ئاکپارتی، مەهەپە، بەبەپە و پارتی یەنیدەن رەفاهـ بە ناوی "هاوپەیمانی جمهور" بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن، هەریەک لەجەهەپە، ئیی پارتی، پارتی سەعادەت، پارتی ئایندە، پارتی دیموکراسیی و پارتی دیموکراسیی و پێشکەوتن و پارتی دیموکرات لە"هاوپەیمانی میللەت"-دا کۆبونەتەوە.

 

هەروەها پارتی سەوز و ئایندەی چەپ (پارتی سەوزی چەپ) و پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) لەژێر ناوی "هاوپەیمانی کار و ئازادی" بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)ش کە دۆسیەی داخستنی لە دادگای دەستوریی تورکیا درێژەی هەیەلە لیستی "پارتی سەوزی چەپ"دا بەشدارە.

 

چاوەڕواندەکرێت لەکاتژمێر 11:00ی ئەمشەو ئەنجامی بەرایی هەردو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا و پەرلەمانی ئەو وڵاتە رابگەیەندرێت،دوای بەدواداچونیش بۆ تانە و سکاڵاکان کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە بەفەرمی ئەنجامەکان رادەگەیەنێت.


1 ساڵ و 6 مانگ و 8 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پرۆسەی دەنگدان لە تورکیا کۆتایی هات

پرۆسەی دەنگدان لە تورکیا کۆتایی هات

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)