ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

حەشدی شەعبی وبەشێک لە دەسەڵات دارانی کورد تاوانەکانیان دژ بە هاوڵاتیانی هەرێم

حەشدی شەعبی وبەشێک لە دەسەڵات دارانی کورد  تاوانەکانیان دژ بە هاوڵاتیانی هەرێم
بنار سەلیم بابکر

حەشدی شەعبی وبەشێک لە دەسەڵات دارانی کورد تاوانەکانیان دژ بە هاوڵاتیانی هەرێم

ئەو تاوانانەی حەشدی شەعبی لەگەڵ خۆفرۆشانی تاقمێکی دیاری کراوی دەسەڵاتداری کورد بەرانبەر بە کوردانی ناوچە کوردستانییەکانیدەرەوەی ئیدارەی هەرێم کردوویەتی، لەتاوانەکانی رژێمی بەعس کەمتر نین

 

حەشدی شەعبی وبەشێک لە دەسەڵات دارانی کورد  تاوانەکانیان دژ بە هاوڵاتیانی هەرێم

 

چەکدارانی حەشدی شەعبی لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە لەگەڵ تاقمێکی دیاری کراوی دەسەڵاتداری کورد کە بە خیانەت کارانناسراون  کە دەستیان بەسەر کەرکووک و شارۆچکەکانی سنووری پارێزگاکەدا گرت، دەستیان کرد بە سووتاندن و تاڵانکردن و تەقاندنەوەیخانووی هاووڵاتییانی کورد بە تایبەت لە خورماتوو.

بەوهۆیەشەوە سەدان خێزانی سنوورەکە ماڵ و حاڵیان بەجێهێشت و ئاوارەی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بوون، خەڵکیناوچەکەش دەڵێن، تا چەکدارانی حەشدی شەعبی و بەکرێگیراوانی  لە خورماتوو بن، ئاوارەکانی شارەکە ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

 

ئەو تاوانانەی حەشدی شەعبی لەگەڵ خۆفرۆشانی تاقمێکی دیاری کراوی دەسەڵاتداری کورد بەرانبەر بە کوردانی ناوچە کوردستانییەکانیدەرەوەی ئیداروی هەرێم کردوویەتی، لەتاوانەکانی رژێمی بەعس کەمتر نین، لەلایەکی دیکەوە وێڕای پشتگوێخستن و جێبەجێنەکردنیماددەی 140 بڵاوکردنەوەی حەشدی شەعبی لە ناوچە دابڕاوەکان بە تایبەت کەرکووک و خورماتوو، جگە لە هەوڵدان بۆ لەناوبردن وکپکردنی دەنگی کورد، هیچی تری لێ ناخوێنرێتەوە.

بەگوێرەی چەند ئامارێک لە ساڵی 2017ەوە تا ئێستا زیاتر لە  4500 کورد  چ پێشمەرگە یان هاوڵاتی، بەرێگای جیاجیا بەدەستی گروپەچەکدارەکانی حەشدی شەعبی کوژراون و زیار لە 22 هەزار هاوڵاتی کوردیش ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە. هاوکات دوو هەزار و 650 ماڵی هاوڵاتی کورد یان سوتێنراوە، یان تەقێنراوەتەوە.

 

حەشدی شەعبی هاوپەیمانییەکی گروپە چەکدارەکانی شیعەی نزیک لە ئێرانن، لەوەتەی دروستبوونیان، دەیان تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە،لەوانەشØ›

 

1- ئەنجامدانی تاوانی جەنگ: وەک کوشتنی هەڕەمەکی، هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل، ئەشکەنجەدان، دەستدرێژی، تاڵانکردن.  هەمووئەمانەش بە بەڵگەی ڤیدیۆیی و حاشاهەڵنەگر سەلمێنراون.

دنەوەی جەماوەری ئەم تاوانانە ئەنجام دەدەن.

 

2- پێشێلکردنی مافی مرۆڤ: گروپەکانی حەشدی شەعبی کاتێک لە ناوچەیەک دەسەڵاتی هێرش و پەلاماریان نەبێت، رێگای دیکە بۆپێشێلکاری دەگرنەبەر، لەوانەش، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوە، مافی ژنان، سەلامەتی کەسی، و ئازادیئایینی و هەندێک لەو پێشێلکاریانەش دۆکیۆمێنت کراون.

 

3- توندکردنەوەی ململانێی ئایینی و نەتەوەیی: وەک دەزانین گروپەچەکدارەکانی حەشدی شەعبی لە کۆمەڵێک کوتلەی چەکدار پێکدێن کەسەر بە مەزهەبە ئایینی و نەتەوەییە جیاوازەکانن لە عێراق، ئەمەش دەبێتە هۆی قوڵکردنەوەی زیاتری ململانێی ئایینی و نەتەوەیی لە عێراقدا.

 

جگە لە تاوانەکانی دژ بە کورد و خەڵکی سڤیل، گروپەچەکدارەکانی حەشدی شەعبی ناو بەناو بە موشەک هێرشدەکەنە سەر باڵیۆزخانە وکونسوڵخانەی وڵاتان لە بەغدا و تەنانەت هەولێریش، ئەوەش زیاتر بۆ دروستکردنی کێشە و نائارامی و جێبەجێکردنی ئەجێندای ئێران.

 

دروستبوونی حەشدی شەعبی مێژوویەکی دووری نییە، بەڵکو دوای ئەوەی عێراق کەوتە بەر هەڕەشەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام(داعش) و بڵاوبوونەوەی لە ناوچە سوننەنشینەکانی عێراق. لە ساڵی ٢٠ ١٤ بە پێی فەتوای ئایینی کە لە لایەن دەسەڵاتی ئایینی شیعە لەعێراق دەرچووە دامەزرا، ئێستاش بە یەکێک لە گەورەترین ئاستەنگاکانی جێبەجێکردنی حکومی مەدەنی لە عێراق دادەنرێت، بەو پێیەیبەردەوام هێرشدەکەنە سەر باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتان و بوونەتە هەڕەشە لەسەر حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقیش.


1 ساڵ و 6 مانگ و 15 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حەشدی شەعبی وبەشێک لە دەسەڵات دارانی کورد تاوانەکانیان دژ بە هاوڵاتیانی هەرێم

حەشدی شەعبی وبەشێک لە دەسەڵات دارانی کورد تاوانەکانیان دژ بە هاوڵاتیانی هەرێم

ڕووداو 24


به‌‌‌ ڕێنوێنی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌نووسانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ و چالاکڤانانی تێکۆشه‌‌‌ر، بڕیاردرا که‌‌‌ تۆڕی میدیایی ڕوداو٢٤ له‌‌‌مڕۆوه‌‌‌ ٥ی خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ری ساڵی ٢٧٢٢ ده‌‌‌ست به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌واڵ و زانیاری له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌کان بڵاو بکاته‌‌‌وه‌‌‌ و ببێته‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ڕه‌‌‌نگی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و ڕۆژئاواو  باوکوری کوردستان بێت به‌‌‌بێ جیاوازی فکری و سیاسی.....

ده‌‌‌سته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنی تۆڕی میدیایی ڕووداو ٢٤

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی شه‌‌‌ندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)