عێراق لەسەر بونی بارەگای حزبەکانی ڕۆژهەڵات لەهەرێمی کوردستان هاتە دەنگ
عێراق لەسەر بونی بارەگای حزبەکانی ڕۆژهەڵات لەهەرێمی کوردستان هاتە دەنگ
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق
رایگەیاند، بوونی باره‌گای حیزبه کوردییه‌کانی ئێرانی له‌ناوخۆی هه‌رێم "مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسییه."
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق، به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاندووە، "مه‌سه‌له‌ی داخستنیباره‌گای حیزبه کوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی ئێران له ناوخۆی هه‌رێم ده‌وه‌ستێته‌وه سه‌ر بڕیاری سیاسی، ئه‌مه گرێدراوه به دیوه سیاسیه‌که‌وه نه‌کدیوی سه‌ربازی."
ئاماژەی بەوەش کردووە، "مه‌سه‌له‌ی باره‌گای حیزبه کوردییه‌کانی ئێران په‌یوه‌ندی به بڕیاری سیاسی حکومه‌تی عێراقه‌وه هه‌یه، ئێمه‌ده‌ستوه‌ردان له‌کاری سیاسی دا ناکه‌ین."
ئەمەش لەکاتێکدایە، به‌رپرسانی حزبه کوردییه‌کان مه‌ترسی خۆیان له هه‌بوونی ڕێککه‌وتن له نێوان عێراق و ئێران دا بۆ فشارخستنه سه‌رهه‌رێم و داخستنی باره‌گاکانیان نەشاردووەتەوە، به تایبه‌ت دوای سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆژی 18 ی مانگی 3 ی 2023، عه‌لی شه‌مخانیئه‌مینداری باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بۆ به‌غدا و واژۆ کردنی ڕێککه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژکاری ئاسایشینیشتمانی عێراق.