کەسێک براکەی خۆیی بە چەقۆ کوشت
کەسێک براکەی خۆیی بە چەقۆ کوشت
لە گوندێکی سەر بە شاری هەولێر کەسێک برا گەورەکەی خۆی کوشتووە، بەڵام تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.
عەقید کاروان خۆشناو، بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ، لە گوندی (ماستاوە)ی سەر بە ناحیەی (شەمامک) لە سنووری پارێزگای هەولێر، کەسێکبە دەستی برا بچووکەکەی بە چەقۆ کوژرا."
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، برابچووکەکە بە چەقۆ لە پشتەوە لە براکەی داوە و کوشتوویەتی.
تائێستا دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر هیچ راگەیەنراوێکیان سەبارەت بەو رووداوە بڵاونەکردۆتەوە