بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.3 پلە بەپێوەری رێختەر، رۆژئاوای وڵاتی ژاپۆنی هەژاند،
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.3 پلە بەپێوەری رێختەر، رۆژئاوای وڵاتی ژاپۆنی هەژاند، بەرپرسانی وڵاتەکەش رایدەگەیەنن مەترسیدروستبوونی تسۆنامی لە ئارادا نییە
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی کەشناسیی ژاپۆن (JMA)، بوومەلەرزە بەهێزەکە، نیمچەدوورگەی نۆتۆ-ی لە کەناراوەکانی ئیشیکاوا لەرۆژئاوای وڵاتەکە هەژاندووە، کە قووڵاییەکەی 10 کیلۆمەتر بووە لەژێر زەوی.
هەرچەندە بەهۆی بەهێزیی بوومەلەرزەکە، کە لەزۆربەی ناوچەکانی دەوروبەر هەستی پێکراوە، بەڵام بەرپرسانی ژاپۆن رایانگەیاند کە هیچمەترسییەک بۆ دروستبوونی تسۆنامی لەئارادا نییە.
ژاپۆن بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەی، کە کەوتووەتە سەر نەخشەی هێڵی بوومەلەرزە، ساڵانە رووبەڕووی دەیان بوومەلەرزەی بەهێزومامناوەند دەبێتەوە، بەهێزترین بوومەلەرزەش کە لەمێژووی ئەو وڵاتە روویدابێت، بوومەلەرزە وێرانکارییەکەی ساڵی 1923 بوو بەناویبوومەلەرزەی کانتۆی گەورە، کە گوڕەکەی 7.9 پلەی رێختەر بوو، چەندین شاری ئەو وڵاتەی وێرانکرد، لەوانەش ژاپۆنی پایتەخت و بەهۆیەوەزیاتر لە 140 هەزار کەس گیانیان لەدەستداو سەدان هەزاری دیکەش بریندار بوون.