ڕێگری لە سەرۆک شارەوانییەکی موسڵمان کرا کە بەشداری لە ئاهەنگی جەژنی ڕەمەزان لە کۆشکی سپی بکات
ڕێگری لە سەرۆک شارەوانییەکی موسڵمان کرا کە بەشداری لە ئاهەنگی جەژنی ڕەمەزان لە کۆشکی سپی بکات
دەزگای نهێنی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕێگرییان لە سەرۆک شارەوانییەکی موسڵمانی خەڵکی شاری پرۆسپێکت پارک لە ویلایەتی نیوجرسیکردووە کە بەشداری لە ئاهەنگێکدا بکات لە کۆشکی سپی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە کە جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا میوانداریدەکات.
وە بەپێی هەواڵێکی ڕوسیا تودەی، کە کەمێک پێش هاتنی بۆ کۆشکی سپی بۆ ئاهەنگی جەژنی ڕەمەزان، سەرۆکی شارەوانی، محەمەدخەیرڵا (٤٧ ساڵ)، ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکی لە کۆشکی سپییەوە پێگەیشتووە کە تێیدا هاتووە کە ڕێگەی پێنەدراوە چوونە ژوورەوە ولەلایەن دەزگای نهێنیەوە ڕێگری لێدەکرا.
خەیرەڵا باسی لەوەشکرد، ئەو بەرپرسەی کۆشکی سپی ڕوونی نەکردۆتەوە کە بۆچی دەزگای نهێنی ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی کردووە،"ئەم بڕیارە سەرلێشێواو و شۆک و نائومێدی کردم".
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد: ئەوە نییە کە نەمتوانی بچمە ئاهەنگێک، بەڵکو پەیوەندی بەو لیستە هەیە کە بەهۆی ناسنامەکەمەوە کردوومە ئامانج،پێموانییە باڵاترین فەرمانگەی ئەمریکا بکەوێتە ژێر ئەو چەشنە چەقۆیە.
خەیرەڵا بە بەشی نیوجرسی لە ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسلامی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی پێی گوترا کە ڕێگەی پێنادرێتبەشداری لە چالاکییەکەدا بکات.
ئەو گرووپە داوای لە ئیدارەی بایدن کردووە کە ڕێگری بکات لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناسراو بە داتا سێتی سکرینکردنی تیرۆریست کەسەدان هەزار کەس لەخۆدەگرێت، FBI ڕابگرێت.
ئەو گروپە خەیرەڵایان ئاگادار کردەوە کە کەسێک بە ناو و بەرواری لەدایکبوونیەوە لە داتا سێتێکدا بووە کە پارێزەرانی CAIR لە ساڵی٢٠ ١٩دا دەستیان کەوتووە.
خەیرەڵا لە ساڵی ٢٠ ٠ ٠ بووەتە هاووڵاتییەکی ئەمریکی، ١٤ ساڵ وەک ئاگرکوژێنەوەیەکی خۆبەخش لە کۆمەڵگاکەیدا بەسەر بردووە، لەساڵی ٢٠ ٠ ١ بۆ یەکەم خولی سەرۆکایەتی شارەوانی شارەکە هەڵبژێردرا، لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردووشدا بۆ خولی پێنجەم هەڵبژێردرا.
وە وتەبێژی دەزگای نهێنی ئەمریکا، ئەنتۆنی گوگلیێلمی، پشتڕاستی کردەوە کە خەیراڵڵا ڕێگەی پێنەدراوە بچێتە ناو کۆمەڵگەی کۆشکیسپی، بەڵام ڕەتیکردەوە هۆکاری ئەوە ڕوون بکاتەوە.
گوگلیێلمی وتی "لەکاتێکدا ئێمە پەشیمانین لە هەر ناڕەحەتییەک کە ئەمە بووە هۆی دروستبوونی، بەڵام سەرۆکی شارەوانی ئەم ئێوارەیەڕێگەی پێنەدرا بچێتە ناو کۆمەڵگەی کۆشکی سپی. بەداخەوە ناتوانین زیاتر لێدوان لەسەر ئەو ڕێوشوێنە تایبەتانەی خۆپارێزی و شێوازەتایبەتەکان بدەین کە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانمان لە کۆشکی سپی بەکارهێنراون." لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە.
جێگای سەرنجە خەیرەڵڵا ڕەخنەگرێکی ڕاشکاوانە لە قەدەغەکردنی گەشتکردن کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوەسەپاندبوو، کە هاتنی هاووڵاتیانی چەند وڵاتێکی زۆرینەی موسڵمان بۆ ئەمریکا سنووردار کرد.