هێرشێکی چەکداری کەمپێکی سوپای پاکستانی کردە ئامانج
هێرشێکی چەکداری کەمپێکی سوپای پاکستانی کردە ئامانج
هەینی، دوو بەرپرسی ئەمنی لە پاکستان ڕایانگەیاند، چەکداران لە باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە لەکاتی کردنە ئامانجی کەمپێکی کاتیسوپای پاکستان بە مووشەک و چەک، ئامێرێکی تەقەمەنییان تەقاندووەتەوە و لانیکەم 3 سەرباز کوژراون، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێکبەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
ئەم هێرشە دوای ئەوە دێت کە پاکستان سەرکوتکردنی توندوتیژییەکی نوێی بۆ سەر چەکدارەکان ڕاگەیاند دوای دووبارە هێرشەکانی لەچەند مانگی ڕابردوودا، وەک بۆردومانی مزگەوتێک لە مانگی شوباتدا کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 100 کەس.
ڕاپۆرتێک کە لەلایەن دەزگایەکی هەواڵگری پاکستانەوە کۆکراوەتەوە و ڕۆیتەرز بینراوە، باس لەوە دەکات کە گروپێکی چەکداری نوێ ونەناسراو بە ناوی تەحریقی جیهادی پاکستان دەستیان لە هێرشەکەدا هەبووە