سەرۆککۆماری عێراق بە سەردانێکی فەرمی لەگەڵ شاندی یاوەری گەیشتنە ئێران
سەرۆککۆماری عێراق بە سەردانێکی فەرمی لەگەڵ شاندی یاوەری گەیشتنە ئێران
عەبدولەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، لەگەڵ شاندی یاوەری گەیشتنە تاران. شاندی یاوەری سەرۆککۆمار بریتین لە فوئادحسێن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، زیاد عەلی فازل وەزیری کارەبا، عەبد عەون دیاب وەزیری سەرچاوەکانی ئاو، وقاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، جگە لە ژمارەیەک راوێژکار و بەرپرسی باڵا.
لەگەڵ گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مێهرئاباد، سەرۆککۆماری عێراق لە لایەن "ئیحسان خەندوزی" وەزیری ئابووری و داراییئێران و یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئافرەتان وکاروباری خێزان، پێشوازیان لێکرا.
بڕیارە رەئیسی لە کۆمەڵگەی مێژوویی-فەرهەنگی سەعدەئاباد لە تاران پێشوازی لە سەرۆککۆمارو و شاندەکەی بکات.
سەردانەکە لە وەڵامی بانگهێشتێکی فەرمی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێراندایە، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆببێتەوە
International News Agency Rudaw24