بنکەیپۆلیسی دەربەندیخان سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە: "بەتۆمەتی فێڵکردن و دەستبڕینی کەسانی بەتەمەن و خانەنشینان، مەفرەزەکانی بنکەیپۆلیسی دەربەندیخان سەر بە بەشی پۆلیسی دەربەندیخان تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد."
له راگهیاندراوهکهی پۆلیسدا هاتووه، دوای تۆمارکردنی چەند سکاڵایەکی یاسایی لە لایەن ژمارەیەک هاووڵاتی بەتەمەن و خانەنشینەوە کە لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیاندا تۆمەتبارێک فێڵی لێکردوون و فریویداون و بەبیانووی جۆراوجۆر پارەی لێ سەندوون، دەستبەجێ هێزەکانیپۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.
ئاماژهی بهوهش کردووه، سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دەربەندیخانی سەر بە بەشی پۆلیسیدەربەندیخانەوە دەستگیربکرێت.
لەکاتی دەستگیرکردنیدا، دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتباردا کە بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی هەبووە.
تۆمەتبار (ه، ع، م) دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە ولێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
International News Agency Rudaw24