وەزارەتى ئەوقاف لەسەر هێرشکردنە سەر مزگەوتێک لەلایەن یەزیدییەکانەوە هاتەدەنگ
وەزارەتى ئەوقاف لەسەر هێرشکردنە سەر مزگەوتێک لەلایەن یەزیدییەکانەوە هاتەدەنگ
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەمو ئەو لایەنانەی لێناگەڕێن دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوەبەرپرسی یەکەمی هێرشکردنە سەر حەرەمی مزگەوتێکی ئەو قەزایەن و دەشڵێت، " ئەمکارە ناڕەوایە دورە لەئاداب و نەریتی خۆڕەوشتیڕەسەنی ئایینی و کوردەواری و هەوڵێکی پلان دارێژراوە بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئایینی".
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ پێنجشەممە لەئەنجامی گرژی و ئاڵۆزی دەڤەری شەنگال دژیگەڕانەوەی ژمارەیەک خێزانی عەرەب بۆ دەڤەرەکە، ئاڵۆزی کەوتۆتەوە بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس هێرشیانکردۆتە سەرحەرەمی مزگەوتیشارەکە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەتوندی سەرکۆنەی بێڕێزی و دەستدرێژیکردنەوە سەرمزگەوت وهەرناوەندێکی تری ئایینی دەکەین، پێشمانوایە ئەمکارە ناڕەوایە دورە لەئاداب و نەریتی خۆڕەوشتی ڕەسەنی ئایینی و کوردەواری وهەوڵێکی پلان دارێژراوە بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئایینی لەناوچەکەدا".
ئەوەشیخستۆتەڕو، "هەمو ئەو لایەنانەی لێناگەڕێن دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوە بەرپرسی یەکەمی ڕوداوەکەن و کە بەردەوام ڕۆڵیانلەئاژەوەگێڕی دەڤەرەکەدا هەیە".
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەشڵێت، "ئەمجۆرە کردەوانە پلانی کەسین پەیوەندی بەهیچ ئاینێکەوە نییە، بۆیە داوا لە لایەنیپەیوەندیداری حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەکەین، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا بکەن و بکەرانی ڕوداوەکە دەستنیشان بکەن و ڕوبەڕوی سزای یاسایی خۆیان بکەنەوە".
International News Agency Rudaw24