هەدەپە رایدەگەیەنێتØ› بڕیاریان داوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا کە ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، پشتگیری لە کەمالکڵچدارئۆغلۆ، لە هاوپەیمانیی میللـەت بکەن
هاوسەرۆکی هەدەپە رایدەگەیەنێتØ› بڕیاریان داوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا کە ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، پشتگیری لە کەمالکڵچدارئۆغلۆ، لە هاوپەیمانیی میللـەت بکەن.
میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی هەدەپە ئەمڕۆ هەینی رایگەیاندØ› رێگەی کۆتاییهێنان بە رژێمی تاکە کەسی لە رێگەی هەڵبژاردنیسەرۆکایەتییەوەیە، لە لایەک ئەردۆغان بەربژێری هاوپەیمانیی جمهور هەیە کە دەیەوێت رژێمەکە بکاتە هەمیشەیی، لە لایەکی دیکەشەوەکڵچدارئۆغڵو هەیە کە بەڵێنی گۆڕینی رژێمی دا، ئامانجەکانمان لە خاڵی کۆتاییهێنان بە رژێمی تاکە کەسی لەگەڵ کڵچدارئۆغڵودایەکدەگرێتەوە، هەربۆیە بڕیارماندا پشتگیری لە کڵچدارئۆغڵو بکەین."
وتیشی: ئەم هەڵبژاردنە بە گرینگترین هەڵبژاردن لە مێژووی تورکیادا دەبینین، دوو ئامانجی ستراتیژیمان هەیە، ئامانجی یەکەمکۆتاییهێنانە بە رژێمی تاکە کەسی، ئامانجی دووەم ئەوەیە ببینە کاریگەرترین هێز لە گۆڕانکاریی دیموکراسیدا."
هەدەپە کە بەهۆی بەردەوامیی دۆسیەی داخستنی لە دادگەی دەستوور لەژێر ناوی پارتی چەپی سەوز - یەسەپە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانیتورکیادا دەکات.
International News Agency Rudaw24