بەریتانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا، سزای زیاتری بەسەر کاربەدەستانی ئێران لە نێویاندائەندامانی سوپای پاسداراندا سەپاند
ئەمڕۆ دوشەممە، بەریتانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا، سزای زیاتری بەسەر کاربەدەستانی ئێران لە نێویاندائەندامانی سوپای پاسداراندا سەپاند
و ڕایگەیاند، بهرپرسیارێتی گهورهیان له "پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ" له ئهستۆدایه.
بهگوێرهی ماڵپهڕی شهرق ئهلئهوسهت، حکومەتی بریتانیا ئاماژەی بەوەداوه کە گەمارۆکان چوار سەرکردەی سوپای پاسداران دهکهنه ئامانج،که بهرپرسیارێتی گهورهیان له "پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ" له ئهستۆدایه.
جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "بریتانیا و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان ئەمڕۆ جارێکی دیکەپشتڕاستی دەکەنەوە کە چاومان لە سەرکوتی دڕندانە داناخەین، ئێمە بەردەوام دەبین لە گرتنەبەری کۆمەڵێک ڕێوشوێن بۆ لێپرسینەوە لەرژێمی ئێران و کارەکانی".
سوپای پاسدارانی ئێران، یەکێکە لە لقهکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران کە دوای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمانی ئایەتوڵاخومەینی دامەزرا، لەکاتێکدا کە سوپای ئاسایی ئێران بەپێی دەستوری ئێران بەرگری لە سنورەکانی ئێران دەکات.
سوپای پاسداران بهرگری له بهرژهوهندییهکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دهکات، که هێزهکانی پێکدێت له هێزی زهمینی،هێزی ئاسمانی و هێزی دهریایی.
International News Agency Rudaw24