دادگای کەرخ لە بەغدا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٦٥ کەس دەرکرد، لەوانەی لەناو ڕەوتی سەدر پێیان دەوتریت (اصحاب القضیة)
دادگای کەرخ لە بەغدا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٦٥ کەس دەرکرد، لەوانەی لەناو ڕەوتی سەدر پێیان دەوتریت (اصحاب القضیة) کەگروپێکن و داوایان کردووە بەیعەت بدەنە موقتەدا سەدر وەک ئیمامی مەهدی منتظر، دادگاکە بەتۆمەتی زیان گەیاندن بە ئاشتی کۆمەڵایەتیو دروستکردنی ئاژاوەگێڕی بڕیای دەستگیرکردنی بۆ دەرکردن.
شەوی ڕابردووش موقتەدا سەر بڕیاریدا بۆ ماوەی لانی کەم ساڵێک سەرجەم کارەکانی ڕەوتەکەی هەڵپەسێرێت، بەهۆی ئەو بانگەوازە وڕایگەیاند ئەگەر نەتوانن چاکسازی لەناوخۆ ڕەوتەکە نەکەن، چۆن دەتوانن عێراق چاک بکەن.