کۆمیسیۆنی ئەوروپا: هیچ ڕێگایەکی کورت نییە بۆ پەیوەستبوونی ئۆکرانیا بۆ یەکێتی ئەوروپا
کۆمیسیۆنی ئەوروپا: هیچ ڕێگایەکی کورت نییە بۆ پەیوەستبوونی ئۆکرانیا بۆ یەکێتی ئەوروپا
گێرت یان کوپمان سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فراوانکردن و سیاسەتی دراوسێیەتی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند کە هیچ ڕێگایەکیکورت نییە بۆ ئەوەی ئۆکرانیا بچێتە ناو یەکێتی ئەوروپا.
بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکدا لە ئەمەریکا لە لێدوانێکدا سەبارەت بە خواستی کیێڤ بۆ پەیوەستبوون بە یەکێتییئەورووپا وتی: ڕۆڵی ئێمە یارمەتیدانیانە لە هەموویان، هیچ ڕێگایەکی کورت نییە بۆ پەیوەستبوون، ئەم چاکسازییانە دەبێت جێبەجێ بکرێن”.
هاوکات کوپمان ئاماژەی بەوەدا کە کیێڤ پێویستی بە جێبەجێکردنی چەند مەرجێکی پێشوەختە هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت دانوستانەکانلەسەر یەکگرتنی ئۆکرانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەستپێبکات.
نوێنەری کۆمیسیۆنی ئەوروپا وتی: (ئەو چاکسازیانەی پێشتر باسمان کرد) دەتوانرێت بە خێرایی جێبەجێ بکرێن. لە ڕاستیداهەنگاوەکانمان لە بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دەستەبەرکردنی سەروەری یاسا دەستنیشان کردووە. هەموو ئەمانەپێشمەرجێکی چارەنووسسازن بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان.
کوپمان وتی: "هیوادارین ئۆکرانیا تا کۆتایی ئەمساڵ ئەم مەرجانە جێبەجێ بکات. پێشکەوتنی زۆر باشی هەیە [لەم بوارەدا]. و دواتردەبێت بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدرێت بۆ دەستپێکردنی دانوستانە فەرمیەکان."
بەرپرسەکەی کۆمیسیۆنی ئەوروپا زیادی کرد: "خێرایی ئەم کارە پەیوەستە بە [جێبەجێکردنی] چاکسازییەکان [لە ئۆکرانیا]. ئێمەدەمانەوێت وڵاتێکی سەرکەوتوو پەیوەندی بە یەکێتی ئەوروپاوە بکات."
بەپێی زانیارییەکانی، یەکێتی ئەوروپا هەوڵدەدات "بەخێرایی، بەبێ ئەوەی کوالیتی بکاتە قوربانی" لە دۆسیەی ئۆکرانیادا مامەڵە بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە یەکێتی ئەوروپادا، هەموو وڵاتانی ئەنداممان هەستێکی باوەڕپێنەکراوی بەپەلەیان هەیە [لەبارەی ئەم پرسە]،بەڕاستی هیوای سەرکەوتن بۆ ئۆکرانیا دەخوازین، ئەو هەوڵانە دەبینین کە دەدرێن...وە کوپمان وتی . هەموو هۆکارێکم هەیە بۆ ئەوەیباوەڕم بەوە هەبێت کە سەرکەوتوو دەبێت." ,".
ئا: بنار سەلیم بابکر
Rudaw 24 is a reliable news source
Past, Present, Future
International News Agency Rudaw24