بەرپرسێکی ئەمریکی، یاریدەدەری باڵای بایدن، لەگەڵ محەمەد بن سەلمان سەبارەت بە شەڕی یەمەن قسەی کردووە
بەرپرسێکی ئەمریکی، یاریدەدەری باڵای بایدن، لەگەڵ محەمەد بن سەلمان سەبارەت بە شەڕی یەمەن قسەی کردووە
لە کاتێکدا ڕاپۆرتەکان باس لە پێشکەوتنی بەرچاو لە دانوستانەکانی ئاشتی یەمەن دەکەن، جاک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیکۆشکی سپی و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە ڕۆژی سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا. محەممەد بن سەلمانپەیوەندییە ئاڵۆزەکانی لەگەڵ ئیدارەی جۆ بایدن لەسەر پرسی مافەکانی مرۆڤ و بەرهەمهێنانی نەوت هەبووە، بەڵام سەرۆکی دیفاکتۆیسعودیە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی بڕیاریاندا پێکەوە کاربکەن لەکاتێکدا نیشانەی ئەرێنی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕەکە لە ساڵی 2019دا یەمەن: کۆتایی هێنان بەم شەڕە یەکێک بووە لە کارە لە پێشینەکانی ئیدارەی بایدن لە ناوچەکەدا. بەرپرسێکیباڵای حکومەتی ئەمریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێسی ڕاگەیاند، پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان جەیکسولیڤان و محەمەد بن سەلمان لە ژێر ڕۆشنایی دیپلۆماتکاری سعودی محەمەد بن سەعید ئەلجابر لەگەڵ بەرپرسانی حوسی لە سنە ڕۆژییەکشەممە ئەنجامدراوە . بە وتەی تیمەکەی، لاندەر کینگ، نوێنەری تایبەتی حکومەتی ئەمریکا لە کاروباری یەمەن، لەم هەفتەیەدا ڕەوانەیڕیاز کراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعودیە قسە بکات. هەفتەی ڕابردوو ویلیام بێرنزی سەرۆکی ڕێکخراوی سی ئای ئەی، بۆقسەکردن لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی سعودیە گەشتێکی بۆ ئەم وڵاتە کردبوو. سەردانەکەی ئەلجابر بۆ سنە کە لەلایەن حوسییەکانی سەر بەئێرانەوە داگیرکراوە، دوای ڕێککەوتنە مێژووییەکەی ئەم دواییەی تاران و ڕیاز بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان هات.