ترکیا ئێمە گەشتە ئاسمانییەکانمان بەڕووی سلێمانی داخست. هەروەها هەنگاوی زیاتریش هەیە بیاننێین
دەقی وتەکانی ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا لەبارەی ئەم بابەتەوە
هەروەک دەزانن ئێمە گەشتە ئاسمانییەکانمان بەڕووی سلێمانی داخست. هەروەها هەنگاوی زیاتریش هەیە بیاننێین. لە سلێمانی یان لەکەمپی مەخموور یانیش لە هەر شوێنێکی دیکە. ئێمە، رێگەنادەین پەکەکە لانە دروستبکات و ببێتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەمان
ئێمە ساڵانێکە لە دیدارەکانماندا لەگەڵ هەولێر و لەگەڵ سلێمانیش باس لەمە دەکەین. هەروەها لە دیدارەکانماندا لەگەڵ حکومەتی ناوەندییبەغداش باسی لێوە دەکەین.
ئێمە، پابەندین بە یەکپارچەیی خاکی عێراق و تاوەکو دوایین سات پشتگیری لە یەکێتیی سیاسی دەکەین.
لەڕووی ئابوورییەوە بۆ ئەوەی هەناسە وەربگرێت ئەوەی لەدەستمان بێت ئەنجامی دەدەین. هەروەها لە بابەتی کۆمەڵایەتی، ئارامی وسەقامگیری پێکهاتەکانەوە ئەرکی سەر شانمان بەجێگەیاندووە و بەردەوامیشین لەسەر ئەم هەڵوێستەمان. واتا چ پەیوەندییەکانیشیعی-سوننی بێت چ پەیوەندیی کورد-عەرەب-تورکمان بێت، ئێمە هەمیشە هەڵوێستی ئەرێنیمان هەبووە.
بەڵام ئەگەر خاکی عێراق ببێتە شوێنێک لەلایەن رێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە لە دژی وڵاتەکەمان بەکاربهێنرێت، لێرەدا ناچارین هەنگاو بنێین. جا ئەمەش بە گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی عێراق ئەنجامدەدەین
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو