ئێران و سعودیە لە پەکین کۆبوونەوە
ئێران و سعودیە لە پەکین کۆبوونەوە
بۆ یەکەمجار لە دوای زیاتر لە نۆ ساڵ و لە دوای رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، ئەمڕۆ هەردوو وەزیری دەرەوەی ئێرانو سعودیە لە چین کۆبوونەوە
ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران ئێرنا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەمیر حسێن عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان،وەزیری دەرەوەی سعودیە لە پەکینی پایتەختی چین کۆبوونەوە، ئامانجی کۆبوونەوەکەش جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەی مانگی رابردووینێوان هەردوو وڵات بووە.
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان ئێران و سعودیە پێویستە لە ماوەی دوو مانگدا پەیوەندییە سیاسییەکان ئاسایی بکرێنەوە و باڵیۆزی هەردوو وڵاتبچنەوە تاران و ریاز، لە هەنگاوی داهاتووشدا رێککەوتنەکانی پێشووتری نێوان ئێران و سعودیە کارا دەکرێنەوە.
لە رێککەوتنامەکەی نێوان تاران و ریازدا هاتووە، دەبێت هەردوو وڵات رێز لە سەروەری یەکتری بگرن و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیییەکتردا نەکەن، هەروەها رێککەوتنەکانی پێشووتریان لە بوارەکانی ئەمنی، بازرگانی، ئابوری، وەبەرهێنان و کاری پێکەوەییدا کارا دەکەنەوە.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو