ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی راگرتنی گەشتەکانی تورکیش ئێرلاین بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی
ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی راگرتنی گەشتەکانی تورکیش ئێرلاین بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی
بەهۆى زیادبونى چالاکییەکانى پەکەکە و هەژمونى رێکخراوەکەیە بەسەر فڕۆکەخانەکە و مەترسیى ئاسایشى فڕین لە فڕۆکەخانەکە دا"
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی راگرتنی گەشتەکانی تورکیش ئێرلاین بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، "بەهۆی زیادبوونی چالاکییەکانی پەکەکە لە سلێمانی گەشتەکان راگیراون."
لە راگەیەنراوەکەى وەزارەتى دەرەوەى تورکیادا هاتووە، ئاسمانى تورکیا، بەڕوى هەر فڕۆکەیەک کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتى سلێمانى بەکاردەهێنێت لە سێى نیسانەوە، داخراوە
دەشڵێت: ئەم بڕیارە بەهۆى زیادبونى چالاکییەکانى پەکەکە و هەژمونى رێکخراوەکەیە بەسەر فڕۆکەخانەکە و مەترسیى ئاسایشى فڕین لەفڕۆکەخانەکە دراوە".
جەختیش دەکاتەوە، ئەم بڕیارە سەرەتاییە و لانیکەم تا سێى تەمووزى 2023 بەردەوام دەبێت، بەڵام لە دواى ئەو بەروارەوە لە چوارچێوەىگۆڕانکارییکەکان، بڕیارى دیکە دەردەکەن.
ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو
ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو